كاتێ له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون دانیشتبوو، قوتابییه‌كان به‌ته‌نها هاتنه لای و وتیان: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ نیشانه‌ی هاتنه‌وه‌ت و به‌سه‌رچوونی ڕۆژگار چییه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئاگاداربن! كه‌س گومڕاتان نه‌كات. چونكه زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من مه‌سیحم! زۆر كه‌سیش گومڕا ده‌كه‌ن. جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن، وریابن، مه‌تۆقن. چونكه ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه ڕووبده‌ن، به‌ڵام هێشتا پایان نییه. چونكه نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی، برسیێتی و بوومه‌له‌رزه‌ش له شوێنی جیاجیا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ره‌تای ژانه‌كانن. ئینجا بۆ چه‌وسانه‌وه ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن و ده‌تانكوژن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه. ئه‌و كاته زۆركه‌س ساتمه‌ده‌كه‌ن و یه‌كتری ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و ڕقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه. زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆركه‌س گومڕا ده‌كه‌ن. له‌به‌ر زۆربوونی تاوان، خۆشویستنی زۆركه‌س سارد ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا پایان دانبه‌خۆیدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. ئه‌م ئینجیلی پاشایه‌تییه‌ش له هه‌موو جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئینجا پایانه‌كه دێت. بۆیه كاتێ ده‌بینن گڵاویی وێرانی له شوێنی پارسادا ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیئیل باسی كردووه ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان بۆ چیاكان هه‌ڵبێن، ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له ماڵه‌وه ببات. ئه‌وه‌ش له كێڵگه‌دایه با نه‌گه‌ڕێته‌وه دواوه بۆئه‌وه‌ی جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن با هه‌ڵاتنتان له زستان یان له شه‌ممه‌دا نه‌بێت. چونكه له‌وكاتدا ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ڕووده‌دات، كه له سه‌ره‌تای جیهانه‌وه تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژانه كورت نه‌كرابوونایه‌وه، كه‌س ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی بژارده‌كان، ئه‌و ڕۆژانه كورت ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه! یان: ئه‌وه‌تا له‌وێیه! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن. چونكه مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا پێشوه‌خت پێم وتن. بۆیه ئه‌گه‌ر پێیان وتن: ئه‌وه‌تا له چۆڵه‌وانییه! ده‌رنه‌چن، ئه‌وه‌تا له ژووره‌كانی ناوه‌وه‌یه! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن. چونكه چۆن بروسكه له خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌چێت و تاكو خۆرئاوا ده‌دره‌وشێته‌وه، هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ئاوا ده‌بێت. لاک له‌كوێ بێت، داڵ له‌وێ كۆده‌بێته‌وه. یه‌كسه‌ر دوای ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژانه، خۆر تاریک ده‌بێت، مانگ ڕووناكییه‌كه‌ی نادات، ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون، هێزه‌كانی ئاسمانان ده‌هه‌ژێن. له‌و كاته نیشانه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا هه‌موو هۆزه‌كانی زه‌وی شیوه‌ن ده‌گێڕن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا به هێز و شكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه دێت. فریشته‌كانی به كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له چوار باكه كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه تا ئه‌وسه‌ری. له دارهه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن: كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه. به هه‌مان شێوه، ئێوه‌ش كه هه‌موو ئه‌م شتانه‌تان بینی، بزانن نزیكه و له‌به‌رده‌رگایه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌رناچێت تاكو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت. ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن. ئه‌و ڕۆژ و كاته كه‌س نایزانێت، ته‌نانه‌ت فریشته‌كانی ئاسمانانیش، ته‌نها باوكم نه‌بێ.
مه‌تته‌ی 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 3:24-36
4 Days
Nobody knows the exact time of Christ’s return, but we know for a fact that the signs of the time will include hardships and tribulations. We need to be more vigilant, making firm our faith in Christ, and pursuing the accomplishment of the great commission to the best of our efforts, for the glory and honor of our God.
5 Days
God wants to prepare us to thrive as we approach the time when Jesus will return. We do not have to fear the future, but we must not be surprised by it or unprepared to face it. God is able to bring us into our true destiny. The more we know and love Him, the greater our strength and hope.
There is nothing to be afraid of in your future. The decisions you make now can help you develop a lifestyle of living in the present that will protect you from worrying or letting distraction rule your thoughts. Learn to entrust yourself to God for a sure future!
The signs Jesus described as “birth pangs,” signal His impending return as they unfold and shape the direction of history. Like labor pains, with mounting strength and frequency, they both usher at the end of the age and more importantly, herald the birth of another age — a glorious era where the King of kings physically governs the world for which He died.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان