لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 2:22-14

مه‌تته‌ی 2:22-14 PNTZS

“پاشایه‌تی ئاسمانان له‌ پاشایه‌ک ده‌چێت كه‌ زه‌ماوه‌ندی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا. كۆیله‌كانی نارد تاكو بانگكراوان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ بانگهێشت بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانویست بێن. دیسان كۆیله‌ی دیكه‌ی نارد و وتی: به‌ بانگكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا شێوم ئاماده‌ كردووه‌، گا و دابه‌ستییه‌كانیشم سه‌ربڕیوه‌ و هه‌موو شتێک ئاماده‌یه‌. وه‌رنه‌ زه‌ماوه‌نده‌كه‌! به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا و ڕۆیشتن، یه‌كێک بۆ كێڵگه‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه‌ بۆ بازرگانییه‌كه‌ی. ئه‌وانی دیكه‌ كۆیله‌كانیان گرت و جنێویان پێ دان و كوشتیانن. كاتێ پاشا ئه‌وه‌ی بیست تووڕه‌ بوو، سه‌ربازه‌كانی نارد و ئه‌و بكوژانه‌ی له‌ناوبرد و شاره‌كه‌ی سووتاندن. ئینجا به‌ كۆیله‌كانی وت: زه‌ماوه‌ند ئاماده‌یه‌، به‌ڵام بانگكراوه‌كان شایسته‌ نه‌بوون، كه‌واته‌ بڕۆنه‌ سه‌ر ڕێگاكان و ئه‌وه‌ی بینیتان بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ بانگی بكه‌ن. ئه‌و كۆیلانه‌ش ده‌رچوونه‌ سه‌ر ڕێگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ چاک و ناچاک بینییان كۆیان كردنه‌وه‌، تاكو زه‌ماوه‌نده‌كه‌ پڕ بوو له‌ میوان. كاتێ پاشا هاته‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان ببینێت، له‌وێ یه‌كێكی بینی جلی زه‌ماوه‌ندی نه‌پۆشابوو. پێی وت: كاكه‌، چۆن بێ جلی زه‌ماوه‌ند هاتیته‌ ژووره‌وه‌؟ ئه‌و بێده‌نگ بوو. ئینجا پاشا به‌ ڕاژه‌وانانی وت: ده‌ست و قاچی ببه‌ستنه‌وه‌ و بیبه‌ن، فڕێیبده‌نه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێ ده‌بێت. چونكه‌ بانگكراو زۆرن، به‌ڵام بژارده‌ كه‌من”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 2:22-14