دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته كوڕه‌كه و دایكی ببه و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه وا هیڕوودس به شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”. ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا كوڕه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسڕ ڕۆیشت. تاكو مردنی هیڕوودس له‌وێ مایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {ڕۆڵه‌ی خۆم له میسڕه‌وه بانگ كرد} . كاتێ هیڕوودس زانی مۆغه‌كان گاڵته‌یان پێ كردووه، زۆر تووڕه بوو. ناردی و هه‌موو كوڕه‌كانی بێتلخم و ده‌وروبه‌ری كوشت، له دوو ساڵه‌وه به‌ره‌و خوار، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له مۆغه‌كانه‌وه زانیبوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وترابوو هاته دی: {له ڕه‌متا دا ده‌نگێک بیسترا، گریان و ناڵه و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاخێل بۆ ڕۆڵه‌كانی ده‌گریێت و نایه‌وێ دڵنه‌وایی بكرێت، چونكه نه‌ماون} . كاتێ هیڕوودس مرد، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له میسڕ له خه‌ونێكدا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته، كوڕه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی كه گیانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ویست مه‌رگیان هات”. ئه‌ویش هه‌ستا، كوڕه‌كه و دایكی برد و هات بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل. به‌ڵام كاتێ بیستی ئه‌رخێلاوس له ئیهوود له‌جێی هیڕوودسی باوكی پاشایه، ترسا بڕواته ئه‌وێ. ئینجا كه له خه‌وندا سرووشی بۆ هات، بۆ ده‌ڤه‌ری گلیلا ڕۆیشت. جا هات و له شارێک نیشته‌جێ بوو به ناوی ناسڕه‌ت، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه وترابوو بێته دی: {به ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت} .
مه‌تته‌ی 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 13:2-23
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان