مه‌تته‌ی 12:2-15
مه‌تته‌ی 12:2-15 PNTZS
ئینجا كه له خه‌وندا سرووشیان بۆ هات كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هیڕوودس، به ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته كوڕه‌كه و دایكی ببه و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه وا هیڕوودس به شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”. ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا كوڕه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسڕ ڕۆیشت. تاكو مردنی هیڕوودس له‌وێ مایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {ڕۆڵه‌ی خۆم له میسڕه‌وه بانگ كرد} .





