دوای له‌دایكبوونی ئیشۆع له بێتلخمی ئیهوود، له سه‌رده‌می هیڕوودسی پاشا، هه‌ندێک مۆغ له خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتنه یروشلایم، وتیان: “كوا ئه‌و له‌دایكبووه‌ی پاشای جووه‌كان؟ ئێمه له خۆرهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینیوه، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین”. كاتێ هیڕوودس پاشا ئه‌مه‌ی بیست، شڵه‌ژا و هه‌موو یروشلایم له‌گه‌ڵی شڵه‌ژان. هه‌موو كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانانی گه‌لی كۆكرده‌وه، لێی پرسین: “مه‌سیح له‌كوێ له‌دایک ده‌بێت؟” پێیان وت: “له بێتلخمی ئیهوود، چونكه پێغه‌مبه‌رێک ئاوای نووسیوه: {تۆش ئه‌ی بێتلخمی زه‌ویی ئيهوودا بچووكترینی نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئيهوودا نیت، چونكه تیاتدا دادوه‌رێک ده‌رده‌كه‌وێت، شوانایه‌تیی گه‌لی ئیسڕائیلم ده‌كات} ”. جا هیڕوودس به نهێنی مۆغه‌كانی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه لێی زانین. ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن و وتی: “بڕۆن و به وردی به‌دوای كوڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێ دۆزیتانه‌وه هه‌واڵم بده‌نێ، تا منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م”. كاتێ گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت تاكو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا. كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی خۆشیه‌كی زۆر مه‌زنیان كرد، هاتن بۆ ماڵه‌كه، كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد، ئینجا گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه، زێڕ و بخوور و موڕیان به دیاری پێشكه‌ش كرد. ئینجا كه له خه‌وندا سرووشیان بۆ هات كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هیڕوودس، به ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته كوڕه‌كه و دایكی ببه و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه وا هیڕوودس به شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”. ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا كوڕه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسڕ ڕۆیشت. تاكو مردنی هیڕوودس له‌وێ مایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {ڕۆڵه‌ی خۆم له میسڕه‌وه بانگ كرد} . كاتێ هیڕوودس زانی مۆغه‌كان گاڵته‌یان پێ كردووه، زۆر تووڕه بوو. ناردی و هه‌موو كوڕه‌كانی بێتلخم و ده‌وروبه‌ری كوشت، له دوو ساڵه‌وه به‌ره‌و خوار، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له مۆغه‌كانه‌وه زانیبوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وترابوو هاته دی: {له ڕه‌متا دا ده‌نگێک بیسترا، گریان و ناڵه و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاخێل بۆ ڕۆڵه‌كانی ده‌گریێت و نایه‌وێ دڵنه‌وایی بكرێت، چونكه نه‌ماون} . كاتێ هیڕوودس مرد، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له میسڕ له خه‌ونێكدا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته، كوڕه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی كه گیانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ویست مه‌رگیان هات”. ئه‌ویش هه‌ستا، كوڕه‌كه و دایكی برد و هات بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل. به‌ڵام كاتێ بیستی ئه‌رخێلاوس له ئیهوود له‌جێی هیڕوودسی باوكی پاشایه، ترسا بڕواته ئه‌وێ. ئینجا كه له خه‌وندا سرووشی بۆ هات، بۆ ده‌ڤه‌ری گلیلا ڕۆیشت. جا هات و له شارێک نیشته‌جێ بوو به ناوی ناسڕه‌ت، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه وترابوو بێته دی: {به ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت} .
مه‌تته‌ی 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:2-23
3 Days
How will you prepare to celebrate the Savior's birth this year? Many people have traditions such as listening to Christmas music, sending cards, decorating a tree, or reading the Christmas story. During this Advent devotion, we'll be looking at 5 different responses from people who were present for the coming of Jesus and we'll look at how they prepared for His arrival. We'll now look at The Magi’s response.
Feel like the wonder of Christmas gets lost amidst all of the digital distractions and busyness of the season? This 3-day plan will help you to adorn your heart with wonder. Each day includes a "Wonder Challenge," a short, practical activity that will help to bring some wonder into your life through a reflection on a part of the story of Jesus' birth.
The celebration of Christmas is less about Jesus being born in a manger and more about Him being born because we matter. God came to be with us because He didn’t want our world to be without Him. He intentionally chose the name Immanuel because He was no longer simply watching us, warning us, and waiting for us to get it right. He was with us. In this devotional, you will be challenged with a fresh perspective as you prepare for the Christmas season.
Reflections on the events of Good Friday told by characters from the nativity stories. An imaginative exploration of the wonder of the nativity and the sacrifice of the crucifixion.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان