لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 16:19-28

مه‌تته‌ی 16:19-28 PNTZS

ئینجا یه‌كێک هاته‌ لای و وتی: “ڕابیی چاک، چ چاكه‌یه‌ک بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانیم هه‌بێت؟” پێی فه‌رموو: “بۆچی به‌ چاک ناوم ده‌به‌یت؟ ته‌نها یه‌كێک چاكه‌، ئه‌ویش خودایه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیته‌ نێو ژیانه‌وه‌، ڕاسپارده‌كان بپارێزه‌”. پێی وت: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک؟” ئیشۆع فه‌رمووی: “مه‌كوژه‌، داوێنپیسی مه‌كه‌، مه‌دزه‌، گه‌واهیی درۆ مه‌ده‌، ڕێزی باوک و دایكت بگره‌ و نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. گه‌نجه‌كه‌ش پێی وت: “له‌ منداڵیمه‌وه‌ ئه‌مانه‌م هه‌مووی پاراستووه‌، ئیتر چیم كه‌مه‌؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واو بیت، بڕۆ سامانه‌كانت بفرۆشه‌ و بیده‌ هه‌ژاران، ئیتر گه‌نجینه‌یه‌كت له‌ ئاسماندا ده‌بێت و وه‌ره‌ دوام بكه‌وه‌”. كاتێ گه‌نجه‌كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ی بیست، به‌ دڵته‌نگییه‌وه‌ ڕۆیشت، چونكه‌ سامانێكی زۆری هه‌بوو. جا ئیشۆع به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ سه‌ختی ده‌چێته‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: ئاسانتره‌ گوریسێک له‌ كونی ده‌رزیه‌كه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته‌ نێو پاشایه‌تیی خودا!”. قوتابییه‌كان كه‌ ئه‌مه‌یان بیست زۆر سه‌رسام بوون، وتیان: “كه‌واته‌ كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” ئیشۆع سه‌یری كردن و پێی فه‌رموون: “ئه‌مه‌ لای مرۆڤ مه‌حاڵه‌، به‌ڵام له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”. ئینجا په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌وه‌تا ئێمه‌ وازمان له‌ هه‌موو شتێک هێناوه‌ و دوات كه‌وتووین، ئێمه‌ چیمان بۆ ده‌بێت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه‌ كه‌ دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده‌ ته‌خت داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 16:19-28