لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 21:18-30

مه‌تته‌ی 21:18-30 PNTZS

ئینجا په‌تڕۆس هاته‌ لای و پێی وت: “په‌روه‌ردگار، ده‌بێ چه‌ند جار له‌براكه‌م خۆشبم كه‌ خراپه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات؟ تاكو حه‌وت جار؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “پێت ناڵێم حه‌وت جار، به‌ڵكو حه‌فتا جاران حه‌وت جار! بۆیه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان له‌ پاشایه‌ک ده‌چێت ویستی هه‌ژمارد له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانی بكات. كاتێ ده‌ستیپێكرد، یه‌كێكیان بۆ هێنا ده‌ هه‌زار تالنت قه‌رزار بوو. كه‌ هیچی نه‌بوو بیداته‌وه‌، گه‌وره‌كه‌ی فه‌رمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هه‌رچی هه‌یه‌تی بفرۆشرێت و قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌. جا كۆیله‌كه‌ چۆكی دادا و وتی: گه‌وره‌م، له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه‌. گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیله‌یه‌ دڵی پێی سووتا، ئازادی كرد و له‌ قه‌رزه‌كه‌ش خۆش بوو. كه‌ كۆیله‌كه ‌له‌وێ ده‌رچوو، كۆیله‌یه‌كی هاوكاری خۆی بینی كه‌ سه‌د دینار قه‌رزاری بوو، ملی گرت و وتی: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌ بمده‌ره‌وه‌! كۆیله‌كه‌ی هاوكاری له‌به‌رپێی كه‌وت، داوای لێكرد و وتی: له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه‌. به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، چوو فڕێیدایه‌ زیندانه‌وه‌، تاكو قه‌رزه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 21:18-30