ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “گوێ بگرن و تێبگه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌چێته نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات”. ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه پێش و پێیان وت: “ده‌زانی كاتێ په‌ڕیشییه‌كان فه‌رمووده‌كه‌یان بیست پێیان ناخۆش بوو؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت. لێیانگه‌ڕێن، ئه‌وانه كوێرن ڕابه‌رایه‌تی كوێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “ئه‌م په‌نده‌مان بۆ ڕاڤه بكه”. ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێوه‌ش هێشتا تێناگه‌ن؟ نازانن هه‌رچی ده‌چێته نێو ده‌م ده‌ڕواته نێو سک، دوایی فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن. ئه‌مانه مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناكات”. ئیشۆع له‌وێ ده‌رچوو و چووه ده‌ڤه‌ری سوڕ و سه‌یده‌ن. ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌رچوو و هاواری بۆ كرد و ده‌یووت: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه! كچه‌كه‌م زۆر به‌خراپی شێت بووه”. به‌ڵام ئه‌و به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابییه‌كانی هاتنه پێشی و تكایان لێیكرد و وتیان: “به‌ڕێی بكه، چونكه به‌دوامانه‌وه هاوار ده‌كات!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”. جا ژنه‌كه هات، كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “گه‌وره‌م، یارمه‌تیم بده!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێ بدرێت بۆ سه‌گ”. ژنه‌كه وتی: “ڕاسته گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش ئه‌و له‌ته‌نانه ده‌خوات كه له خوانی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێت!”. ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “خانم، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه! ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت”. له‌و كاته‌وه كچه‌كه‌ی چاكبووه‌وه. ئینجا ئیشۆع له‌وێ ڕۆیشت و هاته لای ده‌ریای گلیلا، چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ دانیشت. ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵانێكی زۆر هاتنه لای، شه‌ل و كوێر و لاڵ ئیفلیج و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنهوه. ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه سه‌رسام بوون كه بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد. به‌ڵام ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و فه‌رمووی: “دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن. ناشمه‌وێت به برسیێتی بیاننێرمه‌وه، نه‌وه‌ک له ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن” قوتابییه‌كانی پێیان وت: “له‌م چۆڵه‌وانییه ئه‌و نانه زۆره‌مان له‌كوێ بوو بۆ ناندانی ئه‌م كۆمه‌ڵانه؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆڵه”. جا فه‌رمانی دا كۆمه‌ڵانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی كرد و لهتیكردن و دایه قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌نانیان كۆكرده‌وه. نانخۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ. ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و سواری كه‌شتی بوو و هاته سنووری مه‌گه‌دان.
مه‌تته‌ی 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 10:15-39
3 Days
How can the fruit of the spirit win the battle against the sins of my flesh? This three-day reading plan shows the battles of GENTLENESS versus dissension, traditions, and bitterness. Kristi Krauss uses the fruit of the spirit found in Galatians 5 as a guide to spur us into action to become champions of GENTLENESS in our daily lives.
5 Days
Encouragement from a mom who launched her 7 children and lived to tell about it. Part 3 in this series of 12.
I want to have eyes that see Jesus at work in my life. We are going to spend five days talking about Jesus opening blind eyes. I am going to teach on five topics that include opening our spiritual eyes, exercising our spiritual sight, seeing people in our lives from the right perspective, inviting Jesus into our darkness, and avoiding blind guides that can lead us astray.
5 days
Guardrails are put in place to keep our vehicles from straying into dangerous or off-limit areas. We often don’t see them until we need them—and then we’re sure thankful they’re there. What if we had guardrails in our relationships, finances, and careers? What might those look like? How might they keep us from future regrets? For the next five days, let’s explore how to set up personal guardrails.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان