مه‌تته‌ی 10:15-28
مه‌تته‌ی 10:15-28 PNTZS
ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “گوێ بگرن و تێبگه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌چێته نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات”. ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه پێش و پێیان وت: “ده‌زانی كاتێ په‌ڕیشییه‌كان فه‌رمووده‌كه‌یان بیست پێیان ناخۆش بوو؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت. لێیانگه‌ڕێن، ئه‌وانه كوێرن ڕابه‌رایه‌تی كوێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “ئه‌م په‌نده‌مان بۆ ڕاڤه بكه”. ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێوه‌ش هێشتا تێناگه‌ن؟ نازانن هه‌رچی ده‌چێته نێو ده‌م ده‌ڕواته نێو سک، دوایی فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن. ئه‌مانه مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناكات”. ئیشۆع له‌وێ ده‌رچوو و چووه ده‌ڤه‌ری سوڕ و سه‌یده‌ن. ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌رچوو و هاواری بۆ كرد و ده‌یووت: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه! كچه‌كه‌م زۆر به‌خراپی شێت بووه”. به‌ڵام ئه‌و به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابییه‌كانی هاتنه پێشی و تكایان لێیكرد و وتیان: “به‌ڕێی بكه، چونكه به‌دوامانه‌وه هاوار ده‌كات!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”. جا ژنه‌كه هات، كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “گه‌وره‌م، یارمه‌تیم بده!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێ بدرێت بۆ سه‌گ”. ژنه‌كه وتی: “ڕاسته گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش ئه‌و له‌ته‌نانه ده‌خوات كه له خوانی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێت!”. ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “خانم، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه! ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت”. له‌و كاته‌وه كچه‌كه‌ی چاكبووه‌وه.





