لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:15-9

مه‌تته‌ی 1:15-9 PNTZS

ئینجا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان له‌ یروشلایمه‌وه‌ هاتنه‌ لای ئیشۆع و وتیان: “بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟” ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “بۆچی ئێوه‌ش‌ له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان ڕاسپارده‌ی خودا ده‌شكێنن؟ چونكه‌ خودا ڕایسپاردووه‌ و فه‌رموویه‌تی: {ڕێز له‌ باوک و دایكت بگره‌، ئه‌وه‌ی جنێو به‌ باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} . به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به‌ باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له‌ منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه‌، با ڕێز له‌ باوكی یان دایكی نه‌گرێت. جا له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان وشه‌ی خودا پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌! ئه‌ی ڕووپامایان! سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێشه‌عیا پێشبینی باشی كردووه‌ و ده‌ڵێت: {ئه‌م گه‌له‌ به‌ ده‌م لێم نزیک ده‌بێته‌وه‌، به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت، به‌ڵام دڵیان لێم دووره‌. به‌خۆڕایی ده‌مپه‌رستن، فێركردنێک فێرده‌كه‌ن كه‌ ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه‌} ”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 1:15-9