لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 6:14-13

مه‌تته‌ی 6:14-13 PNTZS

جا له‌ جه‌ژنی له‌دایكبوونی هیڕوودس، كچی هیڕوودییا له‌ ناوه‌ڕاستدا سه‌مای كرد و هیڕوودسی دڵخۆش كرد، ئه‌وه‌بوو به‌ سوێنده‌وه‌ به‌ڵێنی پێی دا، چی داوا بكات بیداتێ. كچه‌ش به‌ فیتی دایكی، وتی: “لێره‌ له‌سه‌ر سینییه‌ک سه‌ری یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكارم بده‌رێ”. پاشاش دڵگران بوو، به‌ڵام له‌به‌ر سوێنده‌كان و میوانه‌كان، فه‌رمانی دا بیده‌نێ. ئینجا ناردی و له‌ زیندان سه‌ری یوخه‌ننه‌ن بڕا و سه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر سینییه‌ک هێنرا و درایه‌ كچه‌كه‌، ئه‌ویش بردییه‌ لای دایكی. قوتابییه‌كانی هاتن ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و ناشتییان. ئینجا هاتن هه‌واڵیان دایه‌ ئیشۆع. كه‌ ئیشۆع ئه‌مه‌ی بیست، به‌ ته‌نها به‌ره‌و شوێنێكی چۆڵ، به‌ كه‌شتیه‌ک ئه‌وێی به‌جێهێشت. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كان بیستیان، له‌ شاره‌كانه‌وه‌ به‌ پیاده‌ دوای كه‌وتن.