مه‌تته‌ی 28:14-32
مه‌تته‌ی 28:14-32 PNTZS
په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره”. په‌تڕۆس له كه‌شتیه‌كه دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه تونده، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه سه‌ركه‌وتنه نێو كه‌شتییه‌كه، باكه هێمن بووه‌وه.





