له‌و كاته‌دا هیڕوودسی تیترارک ناوبانگی ئیشۆعی بیست، به پیاوه‌كانی وت: “ئه‌مه یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاوه‌ته‌وه! بۆیه هێزی په‌رجو له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێت”. چونكه هیڕوودس، له‌به‌ر هیڕوودییای ژنی پیلیپوسی برای، یوخه‌ننه‌نی گرتبوو و په‌لبه‌ستی كردبوو و خستبوویه زیندانه‌وه. چونكه یوخه‌ننه‌ن پێی ده‌فه‌رموو: دروست نییه تۆ بیخوازیت. ئه‌ویش ده‌یویست بیكوژێت، به‌ڵام له خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسا، چونكه به پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا. جا له جه‌ژنی له‌دایكبوونی هیڕوودس، كچی هیڕوودییا له ناوه‌ڕاستدا سه‌مای كرد و هیڕوودسی دڵخۆش كرد، ئه‌وه‌بوو به سوێنده‌وه به‌ڵێنی پێی دا، چی داوا بكات بیداتێ. كچه‌ش به فیتی دایكی، وتی: “لێره له‌سه‌ر سینییه‌ک سه‌ری یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكارم بده‌رێ”. پاشاش دڵگران بوو، به‌ڵام له‌به‌ر سوێنده‌كان و میوانه‌كان، فه‌رمانی دا بیده‌نێ. ئینجا ناردی و له زیندان سه‌ری یوخه‌ننه‌ن بڕا و سه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر سینییه‌ک هێنرا و درایه كچه‌كه، ئه‌ویش بردییه لای دایكی. قوتابییه‌كانی هاتن ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و ناشتییان. ئینجا هاتن هه‌واڵیان دایه ئیشۆع. كه ئیشۆع ئه‌مه‌ی بیست، به ته‌نها به‌ره‌و شوێنێكی چۆڵ، به كه‌شتیه‌ک ئه‌وێی به‌جێهێشت. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كان بیستیان، له شاره‌كانه‌وه به پیاده دوای كه‌وتن. كاتێ ده‌رچوو، كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی، دڵی پێیان سووتا و نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه. كاتێ ئێواره داهات، قوتابییه‌كانی هاتنه لای و وتیان: “شوێنه‌كه چۆڵه و كاتیش دره‌نگه. خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێكه با بڕۆنه گونده‌كان، خواردن بۆ خۆیان بكڕن”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پێویست ناكات بڕۆن. خۆتان شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. ئه‌وانیش پێیان وت: “لێره له پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه”. ئه‌ویش فه‌رمووی: “بۆمی بهێننه ئێره”. فه‌رمانی به كۆمه‌ڵانه‌كه دا له‌سه‌ر گیاكه دانیشن. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه ئاسمان، داڕشتی كرد و له‌تی كردن، ئینجا نانه‌كانی دایه قوتابییه‌كان، قوتابیه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵانه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێر بوون. پاشان له‌و له‌ته‌نانه‌ی مایه‌وه دوازده سه‌به‌ته‌ی پڕیان هه‌ڵگرته‌وه. نانخۆران نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ. یه‌كسه‌ر قوتابییه‌كانی ناچار كرد سواری كه‌شتییه‌كه بن و پێشی بكه‌ون بۆ ئه‌وبه‌ر، تاكو كۆمه‌ڵانه‌كه به‌ڕێ ده‌كات. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد، به ته‌نها چووه سه‌ر شاخه‌كه تاكو نوێژ بكات. كه ئێواره داهات له‌وێ به ته‌نها بوو، كه‌شتیه‌كه‌ش گه‌یشتبووه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌وه، شه‌پۆڵه‌كانیش پێایاندا ده‌كێشا، چونكه باكه پێچه‌وانه بوو. له چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا ئیشۆع بۆ لایان چوو و به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت. كاتێ قوتابییه‌كان بینییان له‌سه‌ر ده‌ریاكه ده‌ڕوات، شڵه‌ژان و وتیان: “ئه‌مه دێوه‌زمه‌یه”! له ترسانیش هاواریان كرد! یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه منم. مه‌ترسن”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا بێمه لات”. فه‌رمووی: “وه‌ره”. په‌تڕۆس له كه‌شتیه‌كه دابه‌زی و به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕۆیشت تاكو بۆ لای ئیشۆع بێت. به‌ڵام كاتێ بینی باكه تونده، ترسا و خه‌ریک بوو نوقوم بێت، به‌هاواره‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، قوتارم بكه!” ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ده‌ستی درێژكرد و گرتییه‌وه و پێی فه‌رموو: “كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟” كه سه‌ركه‌وتنه نێو كه‌شتییه‌كه، باكه هێمن بووه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌نێو كه‌شتییه‌كه بوون، هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و وتیان: “به ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای”. كاتێ په‌ڕینه‌وه، هاتنه زه‌ویی گینیسه‌ڕ.
مه‌تته‌ی 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:14-34
6 Days
Matthew writes to God’s people and walks them on a journey that will take them from where they are to be Disciple Makers. This is 15 of 27 devotional plans walking us through the book of Matthew. Jesus finishes the section on the parables—lots of key Kingdom truths. Then we see Jesus' response to being misunderstood and to having spiritual strength in such times.
7 Days
Seven days of meditations and prayers will comfort and encourage you as you seek God for healing and restoration. Woven throughout are compelling true stories—both biblical and modern—of God's healing power at work, leading you to discover God’s heart is to heal you, and He still heals today.
Love is such an important concept for us as believers and it’s imperative that we have an understanding of what love is and how to love, even when it may be difficult. Love is a choice, and through this plan, Dr. Doug Weiss will guide you on how to love like Christ loves the church.
There is only one way to God, and it's through Jesus, but in Jesus, there are many ways to connect with God. One way you can connect with God is through Compassion. Compassion is connecting with God’s heart towards His people. Through Compassion, we act as the hands and feet of Jesus on the earth. Through this 7-Day devotional, our goal is that your relationship with God will grow as you feel God's love for you and others through Compassion.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان