لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:14-12

مه‌تته‌ی 1:14-12 PNTZS

له‌و كاته‌دا هیڕوودسی تیترارک ناوبانگی ئیشۆعی بیست، به‌ پیاوه‌كانی وت: “ئه‌مه‌ یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستاوه‌ته‌وه‌! بۆیه‌ هێزی په‌رجو له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێت”. چونكه‌ هیڕوودس، له‌به‌ر هیڕوودییای ژنی پیلیپوسی برای، یوخه‌ننه‌نی گرتبوو و په‌لبه‌ستی كردبوو و خستبوویه‌ زیندانه‌وه‌. چونكه‌ یوخه‌ننه‌ن پێی ده‌فه‌رموو: دروست نییه‌ تۆ بیخوازیت. ئه‌ویش ده‌یویست بیكوژێت، به‌ڵام له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ترسا، چونكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا. جا له‌ جه‌ژنی له‌دایكبوونی هیڕوودس، كچی هیڕوودییا له‌ ناوه‌ڕاستدا سه‌مای كرد و هیڕوودسی دڵخۆش كرد، ئه‌وه‌بوو به‌ سوێنده‌وه‌ به‌ڵێنی پێی دا، چی داوا بكات بیداتێ. كچه‌ش به‌ فیتی دایكی، وتی: “لێره‌ له‌سه‌ر سینییه‌ک سه‌ری یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكارم بده‌رێ”. پاشاش دڵگران بوو، به‌ڵام له‌به‌ر سوێنده‌كان و میوانه‌كان، فه‌رمانی دا بیده‌نێ. ئینجا ناردی و له‌ زیندان سه‌ری یوخه‌ننه‌ن بڕا و سه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر سینییه‌ک هێنرا و درایه‌ كچه‌كه‌، ئه‌ویش بردییه‌ لای دایكی. قوتابییه‌كانی هاتن ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و ناشتییان. ئینجا هاتن هه‌واڵیان دایه‌ ئیشۆع.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 1:14-12