هه‌ر له‌و ڕۆژدا ئیشۆع له ماڵ ده‌رچوو و له كه‌ناری ده‌ریاكه دانیشت. كۆمه‌ڵانێكی زۆر لێی كۆبووه‌وه، وابوو چووه نێو كه‌شتیێک دانیشت، كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش هه‌موو له كه‌ناره‌كه ڕاوه‌ستان. به په‌ند باسی زۆر شتی بۆ كردن و فه‌رمووی: “تۆوده‌ر چوو تۆ‌و بكات. كه تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته سه‌ر ڕێگا، باڵنده هاتن و خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵان كه گڵی زۆر نه‌بوو، خێرا سه‌ری ده‌ركرد، قووڵیی گڵیشی نه‌بوو. به‌ڵام كه خۆر هه‌ڵهات سووتا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌گی نه‌بوو، وشک بوو. هه‌ندێكیشیان كه‌وته نێو دڕكان، دڕكه‌كان گه‌وره بوون و خنكاندیانن. به‌ڵام هه‌ندێكیان كه‌وته سه‌ر زه‌وییه‌كی باش و به‌رهه‌میان دا، هه‌ندێک سه‌د و هه‌ندێک شه‌ست و هه‌ندێكیش سی. ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت!” قوتابییه‌كان هاتنه پێشه‌وه و پێیان وت: “بۆچی به په‌ند فه‌رمووده‌یان بۆ ده‌كه‌یت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “چونكه به ئێوه دراوه نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه. وه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت و بۆی زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. بۆیه به په‌ند قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م چونكه سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، گوێ ده‌گرن، به‌ڵام نابیستن و تێناگه‌ن. پێشبینییه‌كه‌ی ئێشه‌عیا له‌واندا هاته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه، گوێیان گران بووه، چاویان نوقاندووه، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن وبه گوێیان ببیستن، به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} . به‌ڵام ئێوه، به‌خته‌وه‌ری بۆ چاوتان، چونكه ده‌بینێت، به گوێتان، چونكه ده‌بیستێت. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: زۆر پێغه‌مبه‌ر و خوداناس به ئاواته‌وه بوون ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یبینن بیبینن و نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌یبیستن، بیبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست. كه‌واته گوێ له په‌ندی تۆوده‌ره‌كه بگرن: هه‌ر كه‌سێک وشه‌ی پاشایه‌تی ببیستێت و تێینه‌گات، به‌دكار دێت و ئه‌وه‌ی له دڵیدا تۆوكراوه ده‌یڕفێنێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگاكه تۆوكرا. ئه‌وه‌ی له زه‌وییه به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه وشه‌كه ده‌بیستێ و یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندی ده‌كات، به‌ڵام له خۆیدا بێ ڕه‌گه و كاتییه، كاتێ له پێناوی وشه‌كه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه ڕووده‌دات، یه‌كسه‌ر ته‌گه‌ره ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه گوێ له وشه‌كه ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.
مه‌تته‌ی 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:13-22
3 Days
Raising responsible kids who are self-motivated and hard workers can be difficult when all they want to do is sit in front of a TV or play videogames. So how do you raise a teen to be responsible and make good decisions? Rebecca Gregoire Lindenbach, author of the book Why I Didn’t Rebel, interviewed dozens of young people and, together with psychology research, found some common themes among families with kids who didn’t rebel, and families with kids who did. This 3-day action plan will give you the run-down on raising responsible teens. To find out more or purchase the book, visit http://amzn.to/2wipiOj
Why did Jesus preach in parables? Why did He only explain what the parables meant to His disciples, in private, and not to everyone? In this three-day devotional, you will learn why Jesus used parables to teach, whether we should use them, and why they are helpful to us.
Is there a time when God stops pursuing us? The scary answer is yes. God is merciful and He gives us chance after chance. But our chances are not infinite. Eventually time runs out. This devotional will explore what it looks like when a hardened heart refuses God’s welcome so many times that He stops asking.
Thank you for faithfully investing in the mission to take God’s Word to the world. You’re more than a giver. You’re a vital part of our Community and team—you’re a Sower. Over the next few days, we’ll look at the Parable of the Sower together and discover what it truly means to sow God’s Word.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان