مه‌تته‌ی 2:11-19
مه‌تته‌ی 2:11-19 PNTZS
كاتێ یوخه‌ننه‌ن له زیندانه‌كه‌دا كاره‌كانی مه‌سیحی بیست، دوو له قوتابییه‌كانی خۆی نارد و پێی وت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “بڕۆن، ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یبینن به یوخه‌ننه‌نی ڕابگه‌یه‌نن: كوێره‌كان ده‌بینن، شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن، گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و هه‌ژاران موژده‌یان پێ ده‌درێت”. به‌خته‌وه‌ریش به‌وه‌ی ساتمه‌م لێ ناكات. كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه با ده‌یجووڵێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نه‌رم ده‌پۆشن له ماڵی پاشایاندان. بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له پێغه‌مبه‌ریش باشتر. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات} . ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌نێو له‌ژنبوواندا، كه‌س له یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار مه‌زنتر نه‌بووه، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی ئاسماناندایه له‌و مه‌زنتره. له ڕۆژانی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌وه تا ئێستا پاشایه‌تیی ئاسمانان به هێز تێده‌كۆشێت، تێكۆشه‌رانیش ده‌یڕفێنن. چونكه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ته‌ورات، تاكو هاتنی یوخه‌ننه‌ن پێشبینییان كردووه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌مه ئیلییایه كه خه‌ریكبوو بێت. ئه‌وه‌ی دوو گویێ هه‌یه بۆ بیستن با ببیستێت! ئه‌م نه‌وه‌یه له چی بچووێنم؟ له‌و كوڕانه ده‌چن كه له بازاڕه‌كاندا دانیشتوون و بانگی هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: زوڕنامان بۆ لێدان سه‌ماتان نه‌كرد! شیوه‌نمان بۆ گێڕان و له خۆتان نه‌دا! چونكه یوخه‌ننه‌ن هات نه ده‌خوات و نه ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: شه‌یتانی تێدایه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه كابرایه‌كی بخۆر و مه‌یخۆره، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه. به‌ڵام دانایی به كرده‌وه‌كانی سه‌لمێندرا”.





