ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌نێو له‌ژنبوواندا، كه‌س له یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار مه‌زنتر نه‌بووه، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی ئاسماناندایه له‌و مه‌زنتره. له ڕۆژانی یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره‌وه تا ئێستا پاشایه‌تیی ئاسمانان به هێز تێده‌كۆشێت، تێكۆشه‌رانیش ده‌یڕفێنن. چونكه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ته‌ورات، تاكو هاتنی یوخه‌ننه‌ن پێشبینییان كردووه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌مه ئیلییایه كه خه‌ریكبوو بێت. ئه‌وه‌ی دوو گویێ هه‌یه بۆ بیستن با ببیستێت! ئه‌م نه‌وه‌یه له چی بچووێنم؟ له‌و كوڕانه ده‌چن كه له بازاڕه‌كاندا دانیشتوون و بانگی هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: زوڕنامان بۆ لێدان سه‌ماتان نه‌كرد! شیوه‌نمان بۆ گێڕان و له خۆتان نه‌دا! چونكه یوخه‌ننه‌ن هات نه ده‌خوات و نه ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: شه‌یتانی تێدایه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه كابرایه‌كی بخۆر و مه‌یخۆره، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه. به‌ڵام دانایی به كرده‌وه‌كانی سه‌لمێندرا”. ئینجا ده‌ستی به سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌و شارانه‌ی كرد كه زۆربه‌ی په‌رجوه‌كانی تیایاندا نواندبوو، چونكه تۆبه‌یان نه‌كردبوو. “وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی كورازین! وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له سوور و سه‌یده‌ن بكرایه‌ن، هه‌ر زوو به په‌ڵاس و خۆڵه‌مێشه‌وه تۆبه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا باری سووڕ و سه‌یده‌ن له هی ئێوه سوكتر ده‌بێت. تۆش ئه‌ی كپه‌ڕناخوم، بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه؟! بۆ قووڵایی ده‌چیته خواره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له سه‌دوومدا ئه‌و په‌رجوانه بكرایه‌ن كه له‌نێو تۆدا كرا، ئه‌وا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا باری زه‌ویی سه‌دوم له هی تۆ سوكتر ده‌بێت”. له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه ئه‌مه‌ت له‌به‌رچاو خۆش بوو. له باوكمه‌وه هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه و ئه‌وه نه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات. وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه.
مه‌تته‌ی 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 11:11-28
4 Days
We are joint-heirs with Christ. This is an awesome blessing! If you are doubtful and still need convincing, or if you are wavering and need some reminding, this 4-day reading plan is for you.
5 Days
This devotional series can help you to honestly acknowledge and bring your doubts to God, turn to His Word when you doubt, and move toward God in faith. He is big enough to handle all your concerns, no matter how messy you may think they are!
Close in Prayer" is a 5-day devotional designed to help you cultivate a habit of ending your day in prayer. Each day will guide you deeper into understanding the significance of nightly communion with God, offering insights, scriptures, and prayers to draw you closer to Him. By the end of this journey, you'll find that closing your day in prayer isn't just a routine—it's a vital practice that strengthens your faith, brings peace to your soul, and connects you more deeply to God's presence.
The passage of Matthew 11 with its gospel parallels demonstrates an active interplay between the wise of the world and the wise in God’s kingdom. The ongoing crossfires and cross purposes create confusion and conflict. However, every time it’s true wisdom, God’s wisdom that prevails and the truly great, even though they may often go unnoticed, are those who are truly wise.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان