هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، دووان له‌وان ده‌چوونه گوندێكی دوور كه شه‌ست تیرهاوێژ له یروشلایم دوور بوو، ناوی عه‌مائوس بوو. له‌گه‌ڵ یه‌كتری باسی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌كرد. كاتێ قسه و گفتوگۆیان ده‌كرد، خودی ئیشۆع لێیان نزیكبووه‌وه و له‌گه‌ڵیان ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام چاویان له ناسینی به‌سترا. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه به‌ڕێوه به ڕووگرژیه‌وه باسی چی ده‌كه‌ن؟”. یه‌كێكیان ناوی قه‌لیوپا بوو وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئایا ته‌نیا تۆ له یروشلایم بیانی و ئاگات له‌و شتانه نییه كه له‌م ڕۆژانه‌دا تیایدا ڕوویداوه؟” پێی فه‌رموون: “چییه؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له فه‌رمووده و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل. چۆن كاهینانی باڵا و فه‌رمانڕه‌واكانمان ڕاده‌ستی سزای مه‌رگیان كرد و له‌خاچیان دا. ئێمه‌ش هیوادار بووین ئه‌و ئیسڕائیل بكڕێته‌وه. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژه ئه‌مه ڕوویداوه. كه‌چی هه‌ندێک له ژنانمان سه‌رسامیان كردین، به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه بوونه، كه جه‌سته‌كه‌یان نه‌بینیووه، هاتنه‌وه وتیان: دیمه‌نی فریشته‌مان بینیوه ده‌ڵێن ئه‌و زیندووه. هه‌ندێكی ئێمه‌ش چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه و بینییان وایه، وه‌ک ژنه‌كان وتیان، به‌ڵام ئه‌ویان نه‌بینیبوو”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له باوه‌ڕهێنان به هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه! نه‌ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و بچێته نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟” ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له مووشێ و له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه كرد. كاتێ نزیكی ئه‌و گونده بوون كه بۆی ده‌چوون، ئیشۆع وای پیشان دا كه بۆ شوێنێكی دوورتر ده‌چێت. زۆر لێی پاڕانه‌وه، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه، چونكه وا ئێواره‌یه و ڕۆژ له ئاوابووندایه”. جا چووه ژووره‌وه تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه. كاتێ له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێی‌دان. ئینجا چاویان كرایه‌وه و ناسیانه‌وه، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما. به یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه، دڵمان له نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟” ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ستان و هاتنه‌وه یروشلایم، بینییان یازده‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان كۆبوونه‌ته‌وه و
لۆقا 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 13:24-33
3 Days
Isolation ≠ seclusion. In isolation, fear is loud; in seclusion, God is heard. Where are you standing in this season of uncertainty: behind the closed doors of fear or in the waiting room of God's sovereignty? As with the disciples, God can change our lives in one visit, but He needs a private moment with us first. Make room for seclusion and God will intercede!
In the days leading up to Easter Sunday, let's take some time to stop, dive deep into Jesus' journey to the cross, and invite Him to bring you fresh revelation of this season. It is helpful to have a journal with you as you reflect on the questions, and to track what God reveals to you in this time!
You are always in the process of becoming. Who you are becoming may be more or less who you really want to be. As a follower of Jesus Christ, you are meant to become more like Him. One day, one decision, and one action at a time. The Becoming reading plans will look at four facets of discipleship, moving you closer to a life that looks like Jesus.
4 Days
As we take a look at some different people who were impacted by the Resurrection, you will come to realize that's our story - we are Easter people and we have access to the power of the Resurrection in our daily lives. The resurrection isn’t just a moment in time, it’s a whole new state of mind.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان