دوو تاوانباری دیكه‌شیان هێنا تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بكوژرێن. كاتێ گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی به {كاسه‌سه‌ر} ناوده‌برا، له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو تاوانباره‌كه له‌خاچیان دا، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و ئه‌وی دیكه له‌لای چه‌پ. ئیشۆعیش فه‌رمووی: “باوكه، لێیان خۆش به، چونكه نازانن چی ده‌كه‌ن”. ئینجا به تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد. گه‌ل ڕاوه‌ستابوون سه‌یریان ده‌كرد، سه‌رۆكه‌كان گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و ده‌یانووت: “خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه مه‌سیحی ده‌ستنیشانكراوی خودایه، با خۆی ڕزگار بكات!” سه‌ربازانیش گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و ده‌هاتنه لای و سركه‌یان پێ ده‌دا، ده‌یانووت: “ئه‌گه‌ر تۆ پاشای جوویت، خۆت ڕزگار بكه!” نووسراوێكیش له ژوور سه‌ریه‌وه هه‌بوو به پیتی یۆنانی و ڕۆمانی و عیبڕانی نووسرابوو: “ئه‌مه پاشای جووه”. یه‌كێک له تاوانباره هه‌ڵواسراوه‌كان، كفری دژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، خۆت و ئێمه‌ش ڕزگار بكه!” ئه‌وی دیكه وه‌ڵامی دایه‌وه و سه‌رزه‌نشتی كرد، وتی: “له خودا ناترسی، كه تۆش هه‌مان سزات به‌سه‌ر دراوه؟ سزای ئێمه دادپه‌روه‌رانه‌یه، له جیاتی كردارمانه وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه هیچ شتێكی ناشیاوی نه‌كردووه”. ئینجا به ئیشۆعی وت: “په‌روه‌ردگار منت له‌یاد بێت كاتێ له پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆت دێی”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ من له به‌هه‌شتدا ده‌بیت”. نزیكی كاژێر شه‌ش، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو، تاكو كاژێر نۆ، خۆر تاریک بوو. په‌رده‌ی په‌رستگاش شه‌قبوو و بووه دوو پارچه. ئیشۆع به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و فه‌رمووی: “باوكه، ڕووحی خۆم به ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ڕووحی سپارد. كاتێ سه‌رپه‌له‌كه ئه‌م شتانه‌ی بینی كه ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به ڕاستی ئه‌م پیاوه بێ‌تاوان بوو!”. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ ئه‌م دیمه‌نه كۆببوونه‌وه، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه ڕوویدا، به سنگكوتانه‌وه گه‌ڕانه‌وه. هه‌موو ناسیاو و ئه‌و ژنانه‌ی له گلیلاوه دوای كه‌وتبوون، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون و ته‌ماشای ئه‌م شتانه‌یان ده‌كرد.
لۆقا 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 32:23-49
3 Days
Jesus given a death sentence? That can’t be right! He’s the best man who ever lived. It doesn’t make sense. In this Bible reading plan, children will walk the way to the cross, with Jesus; share the reality of that day; and also discover how this was part of God’s plan for Jesus and also for each of us! Ancora Kids complements the free children’s game app Guardians of Ancora.
Author Sherri Gragg writes in fictional narrative form while mixing biblical history with scripture, creating a setting that transforms readers back in time and places them right in Jesus’ presence. For three days, readers will walk with the Savior to witness miraculous events and gain fresh insight into His power from the vantage point of the people whose lives became instantly transformed by His love and grace.
In the days leading up to Easter Sunday, let's take some time to stop, dive deep into Jesus' journey to the cross, and invite Him to bring you fresh revelation of this season. It is helpful to have a journal with you as you reflect on the questions, and to track what God reveals to you in this time!
In this eye-opening and empowering three-day devotional, you will learn how Jesus is the Author of all beauty, how He demonstrated it in His own life, and what you can do to experience the amazing benefits that come from becoming more aware of His beauty. Take time to sit at His feet, be captivated by His beauty, and receive His remedy for a discouraged soul!
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان