كاتێ گه‌یشته شوێنه‌كه، پێی فه‌رموون: “نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه”. ئینجا نزیكه‌ی به‌ردهاوێژێک لێیان دووركه‌وته‌وه، چۆكی دادا و نوێژی ده‌كرد. فه‌رمووی: “باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر لاببه، به‌ڵام نه‌ک به خواستی من، به‌ڵكو به خواستی خۆت بێت”. فریشته‌یه‌كیش له ئاسمانه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت به‌هێزی ده‌كرد. كه له ململانێدا بوو، به پێداگرتنێكی توند نوێژی ده‌كرد، ئاره‌قه‌كه‌ی وه‌ک دڵۆپی خوێن ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وی. ئینجا له نوێژه‌كه هه‌ستا و هاته لای قوتابییه‌كانی، بینی له خه‌مان خه‌ویان لێ كه‌وتووه. پێی فه‌رموون: “بۆچی خه‌وتوون؟ هه‌ستن، نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه”. كاتێ قسه‌ی ده‌فه‌رموو كۆمه‌ڵێک په‌یدابوون، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترا ئیهوودا و یه‌كێكه له دوازده‌كه پێشیان كه‌وتووه، له ئیشۆع نزیكبووه‌وه تاكو ماچی بكات. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئیهوودا، به ماچێک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كه‌یت؟” ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی كه ئه‌وه‌یان بینی خه‌ریكه ڕووبدات، وتیان: “په‌روه‌ردگار، شمشێر بوه‌شێنین؟” جا یه‌كێكیان له كۆیله‌ی كاهینی باڵا دا و گوێی ڕاستی بڕی. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “واز له‌مه بهێنن!” ئینجا ده‌ستی له گوێی دا و چاكیكردهوه. ئینجا ئیشۆع به كاهینانی باڵا و فه‌رمانده‌ی په‌رستگا و پیرانی فه‌رموو: “هه‌روه‌ک بۆ گرتنی دزێک به شمشێر و كوته‌كه‌وه هاتوون! هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا له‌گه‌ڵتان بووم ده‌ستتان درێژ نه‌كرده سه‌رم. به‌ڵام ئه‌مه كاتی ئێوه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی تاریكییه”. ئیتر گرتییان، بردییان و هێنایانه ماڵی كاهینی باڵا. به‌ڵام په‌تڕۆس دووربه‌دوور دوای كه‌وت. كاتێ له ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌دا ئاگریان كرده‌وه و پێكه‌وه دانیشتن، په‌تڕۆسیش له‌نێویاندا دانیشت. كه‌نیزه‌یه‌ک ئه‌وی بینی له‌به‌ر ئاگره‌كه دانیشتووه، تێی‌ڕووانی و وتی: “ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵی بوو!”. ئه‌وه‌یش نكۆڵی كرد و وتی: “نه‌خێر خانم، نایناسم!”. دوای كه‌مێک، یه‌كێكی دیكه بینی، وتی: “تۆش له‌وانیت!” په‌تڕۆس وتی: “كاكه، من نیم!” دوای نزیكه‌ی كاژێرێک، یه‌كێكی دیكه مكوڕ بوو، وتی: “به ڕاستی ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵی بوو، چونكه ئه‌مه‌ش گلیلاییه!”. په‌تڕۆس وتی: “كاكه، نازانم چی ده‌ڵێی!”. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه قسه‌ی ده‌كرد، كه‌ڵه‌شێر قولاندی. په‌روه‌ردگاریش ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری پهتڕۆسی كرد، ئینجا په‌تڕۆس فه‌رمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگاری بیركه‌وته‌وه كه پێی فه‌رموو: “پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، تۆ سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”. ئیتر په‌تڕۆس چووه ده‌ره‌وه و به‌كوڵ گریا. ئه‌و پیاوانه‌ی كه ئیشۆعیان گرتبوو، گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و لێی ده‌دان. چاویان به‌ستبوو و زیللـه‌یان لێدا و لێیان ده‌پرسی: “پێشبینی بكه! كێیه ئه‌وه‌ی لێیدایت؟” زۆر كفری دیكه‌شیان دژی ده‌كرد. كه ڕۆژبووهوه، پیرانی گه‌ل كۆبوونه‌وه: كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان. جا بردیانه سه‌نهه‌دریمه‌كه‌یان. وتیان: “ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت پێمان بڵێ!”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم بڕوا ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر پرسیش بكه‌م وه‌ڵامم ناده‌نه‌وه و به‌رم ناده‌ن. له ئێستاوه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌لای ڕاستی هێزی خودا داده‌نیشێت”. هه‌موو وتیان: “كه‌واته تۆی ڕۆڵه‌ی خودا؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئێوه وتتانهوه كه من ئه‌وم”. ئینجا وتیان: “ئیتر چ پێویستیمان به گه‌واهیدان هه‌یه؟ چونكه ئه‌وه‌تا له ده‌می خۆیه‌وه گوێمان لێ‌بوو”.
لۆقا 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 40:22-71
3 Days
Jesus didn’t have to keep going—but He did. This three-day plan walks through the journey from Good Friday to Easter, inviting you to reflect on Christ’s suffering, the weight of the cross, and the hope of resurrection. Discover how His sacrifice redefines our pain and redemption through scripture, contemplation, and prayer.
4 Days
In every stage of life and the human experience, there is the One who understands what we are going through. We are not alone and suffering is not some sort of vague part of life. In the midst of suffering, we gain a greater understanding of what Christ did for us - No matter how dark things may seem, no matter how difficult things may seem, He is with us. Join Matt Maher as he takes you inside some of his songs that reflect upon the death and resurrection of Jesus.
Do you ever feel like no one is on your side? Like the whole world is crashing in around you want to just give up? This plan reminds us that God is alway here for us no matter what—and when we trust in Him and are filled with His strength and love, there is no limit to what we can do!
4 days
What gets in your way from claiming victory as a Christian? Fear? Rejection? Shame? Doubt? I know what it's like to be defeated, but I also know what it is to overcome struggles that once held me. If you are committed to a life of faith and partnering with Jesus, I will share how God and the application of His Word lead all Christians to the victorious and overcoming life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان