لۆقا 1:2-33
لۆقا 1:2-33 PNTZS
له‌و ڕۆژانه‌دا له ئۆگستۆس قه‌یسه‌ڕه‌وه فه‌رمانێک ده‌رچوو، كه هه‌موو جیهان ناونووس بكرێت. ئه‌مه یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو. ئیتر هه‌ریه‌كه بۆ ناونووسین ده‌چووه شاری خۆی. یۆسپیش له گلیلا له شاری ناسڕه‌ته‌وه به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه له بنه‌ماڵه و هۆزی داوید بوو، تاكو له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م ناونووس بكرێن كه ماره‌ی بڕیبوو و سكی هه‌بوو. كاتێک له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات. جا كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له ئاخوڕێكدا داینا، چونكه له خانه‌كه‌دا شوێنیان نه‌بوو. له‌و ده‌ڤه‌ره شوان هه‌بوون له ده‌شت ده‌مانه‌وه و شه‌وان ئێشكیان له مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له ده‌وریان دره‌وشایه‌وه، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن! ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی مه‌زنتان ده‌ده‌مێ كه بۆ هه‌موو گه‌له: ئه‌مڕۆ له شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆتان: منداڵێكی قۆنداغكراو ده‌بینن له‌نێو ئاخوڕێک دانراوه”. له پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه كۆمه‌ڵێک له‌شكری ئاسمانی ده‌ركه‌وت و ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانفه‌رموو: “شكۆ بۆ خودا له به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”. كاتێ فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به یه‌كتریان وت: “با ئێستا بڕۆینه بێتلخم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه ببینین كه په‌روه‌ردگار پێی ڕاگه‌یاندین”. خێرا هاتن و مه‌ریه‌م و یۆسپ و ئه‌و منداڵه‌ی له ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه. كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان وته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه پێیان وترابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌ووتن. به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه. شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه و شكۆی خودایان ده‌كرد و ستایشیان ده‌كرد بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، وه‌ک پێیان وترابوو. كاتێ هه‌شت ڕۆژ ته‌واو بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه خروسه‌ی ببڕدرێت، ناوی نرا ئیشۆع، وه‌ک له‌لایه‌ن فریشته‌كه ناونرا، پێش ئه‌وه‌ی به سک بكه‌وێت. كاتێک ڕۆژانی پاكژبوونه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ ته‌واوبوو، بردییانه یروشلایم، تاكو پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری بكه‌ن وه‌ک له ته‌وراتی په‌روه‌ردگار نووسراوه: {هه‌موو نێرینه‌یه‌كی نۆبه‌ره ده‌بێته پارسا‌ی په‌روه‌ردگار} . بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كیش، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ته‌وراتی په‌روه‌ردگار وتراوه: {جووتێک كوكوختی یان دوو بێچووه كۆتر} . له یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسا‌ی له‌سه‌ر بوو. به ڕووحی پارسا بۆی سرووش هاتبوو كه به‌ر له بینینی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار مه‌رگ نابینێت. به‌هۆی ڕووحه‌كه‌وه هاته په‌رستگا. كاتێ دایک و باوكه‌كه ئیشۆعی كوڕیان هێنا ژووره‌وه، تاكو به‌گوێره‌ی نه‌ریتی ته‌ورات بۆی بكه‌ن، له باوه‌شی كرد و پیرۆزی خودای كرد و وتی: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئێستا به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌نده‌ی خۆت به ئاشتی به‌ڕێبكه. ئه‌وا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌لان ئاماده‌ت كردووه، تا ئاشكراكردنی ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان و شكۆمه‌ندی بێت بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆت”. یۆسپ و دایكی كوڕه‌كه سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی وترا.





