لۆقا 1:18-19
لۆقا 1:18-19 PNTZS
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه كه پێویسته هه‌میشه نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری. فه‌رمووی: “له شارێک دادوه‌رێک هه‌بوو له خودا نه‌ده‌ترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نه‌ده‌گرت. له‌و شاره‌دا بێوه‌ژنێک هه‌بوو، ده‌هاته لای و ده‌یووت: مافم بۆ وه‌ربگره له دژه‌كه‌م! ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست. به‌ڵام دواتر له دڵی خۆیدا وتی: هه‌رچه‌ند له خودا ناترسم و ڕێزیش له مرۆڤ ناگرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێوه‌ژنه بێزارم ده‌كات، مافی بۆ وه‌رده‌گرم، نه‌وه‌ک هه‌میشه بێت و بێزارم بكات!” جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێ‌بگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره سته‌مكاره‌كه ده‌یڵێت. ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه؟ پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه؟” بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه خۆیان بێ‌تاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه: “دوو كه‌س بۆ نوێژكردن چوونه په‌رستگا، یه‌كێكیان په‌ڕیشی و ئه‌وه‌ی دیكه باجگر. په‌ڕیشییه‌كه وه‌ستا، له دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم. هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم. به‌ڵام باجگره‌كه له دووره‌وه ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه من گوناهبارم. پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی بێ‌تاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”. منداڵیان هێنایه لای تاكو ده‌ستیان لێ بدات. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع بانگی منداڵه‌كانی كرد و فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه لام، قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته ناویه‌وه”. سه‌رۆكێک پرسی لێ‌كرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه.





