ئه‌وه‌بوو له شه‌ممه‌دا كاتێ ئیشۆع بۆ نانخواردن چووه ماڵی یه‌كێک له سه‌ركرده په‌ڕیشییه‌كان، چاودێرییان ده‌كرد. پیاوێكیش نه‌خۆشی ئاوبه‌ندی هه‌بوو له به‌رامبه‌ری بوو. ئیشۆع له ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا له شه‌ممه‌دا چاككردنه‌وه دروسته؟” ئه‌وان بێده‌نگ بوون. ئه‌ویش كابرای گرت و چاكیكردهوه و به‌ڕێی كرد. ئینجا پێی فه‌رموون: “كامه‌تان كه‌ره‌كه‌ی یان گاكه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته بیره‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ریناهێنێت؟” نه‌یانتوانی وه‌ڵامی ئه‌و شته بده‌نه‌وه. په‌ندێكی بۆ بانگهێشتكراوان هێنایه‌وه كه سه‌رنجی دا چۆن ڕیزی پێشه‌وه ده‌گرن، پێی فه‌رمون: “كاتێ یه‌كێک بۆ شایی بانگهێشتت ده‌كات، له ڕیزی پێشه‌وه دامه‌نیشه، نه‌وه‌ک له تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت كردبێت. ئینجا ئه‌وه‌ی تۆ و ئه‌وی بانگهێشت كردووه، دێت و پێت ده‌ڵێ: شوێنه‌كه‌ت بۆ ئه‌مه چۆڵ بكه، تۆش ته‌ریق ده‌بیته‌وه و ڕیزی دواوه ده‌گریت. به‌ڵكو كاتێ بانگهێشت ده‌كرێیت بڕۆ له دواوه دانیشه، تاكو كاتێ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی كردوویت، بێت و پێت بڵێت: براده‌ر، هه‌سته وه‌ره پێشه‌وه. ئه‌وسا له‌به‌رچاوی دانیشتووان شكۆدار ده‌بیت. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”. ئینجا به‌وه‌ی وت كه‌وا بانگهێشتی كردووه: “كاتێ چێشت یان شێو ده‌كه‌یت، هاوڕێ و برا و خزم و دراوسێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانت بانگ مه‌كه، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بانگت بكه‌نه‌وه، بۆت ده‌بێته پاداشت. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر میواندارییه‌كت كرد، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و شه‌ل و كوێر بانگ بكه. به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، چونكه نییانه پاداشتت بده‌نه‌وه، تۆش له هه‌ستانه‌وه‌ی خوداناسان پاداشت ده‌درێیته‌وه”. كاتێ یه‌كێک له دانیشتووان ئه‌مه‌ی بیست، وتی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی خودا نان ده‌خوات”.
لۆقا 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:14-15
5 Days
Join us as we look at a few attributes that are Freely Given to us and should be given that way to others.
In 100 carefully selected passages from the Bible, you will discover who Jesus is and why he is so significant – even life-transforming. Through both Old and New Testament readings, you will discover why God sent Jesus, what Jesus taught, how he treated people, why he did miracles, the meaning of his death, the significance of his resurrection, and what the Bible says about his second coming.
7 Days
Are you ready to start a life-changing journey? Experience and walk with Jesus through Luke chapters thirteen to eighteen. Witness the establishment of God’s Kingdom on earth. Discover who Jesus is, why he came to earth, what his message was, and what he wants you to do. Your discovery will impact your family, friends, and community.
We are spiritually poor until we come to Jesus. In Him alone we are made spiritually rich. Will you let that be an on-ramp to loving the poor? Honor God by honoring those in need and you will be the blessed one!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان