ته‌وراتزانێک هه‌ستا تاكو تاقی بكاته‌وه، وتی: “ڕابی، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “له ته‌وراتدا چی نووسراوه؟ چۆن ده‌یخوێنیته‌وه؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو توانا و هه‌موو بیرته‌وه خۆشبووێ، هه‌روه‌ها نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. پێی فه‌رموو: “وه‌ڵامه‌كه‌ت ڕاسته، ئه‌مه بكه ده‌ژیت”. به‌ڵام ویستی پاكانه بۆ خۆی بكات، به ئیشۆعی وت: “نزیكه‌كه‌م كێیه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “مرۆڤێک له یروشلایمه‌وه بۆ ئه‌ریخو ده‌چوو، كه‌وته ده‌ست جه‌رده، ڕووتیان كرده‌وه و برینداریان كرد، ئینجا به نیوه‌مری به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن. وا ڕێككه‌وت كاهینێک به‌و ڕێگایه‌دا ده‌ڕۆیشت، كاتێ بینی، له‌وبه‌ره‌وه تێپه‌ڕی. لیوییه‌كیش ئاوا گه‌یشته شوێنه‌كه، هات و سه‌یری كرد و له‌وبه‌ره‌وه تێپه‌ڕی. به‌ڵام شمرنیه‌كی ڕێبوار هاته سه‌ری، بینی و دڵی پێی سووتا، چووه پێش و برینه‌كانی پێچایه‌وه، ڕۆن و مه‌یی به‌سه‌ردا كرد، سواری وڵاغه‌كه‌ی خۆی كرد و بردییه خانێک و چاودێری كرد. ڕۆژی پاشتر دوو دیناری ده‌رهێنا و دایه خانچییه‌كه و وتی: چاودێری بكه و هه‌رچی زیاترت خه‌رج كرد، كه گه‌ڕامه‌وه ده‌تده‌مه‌وه. كام له‌م سێیانه به نزیک ده‌زانیت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وته ده‌ست جه‌رده‌كان؟” وتی: “ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی پێیدا هاته‌وه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “تۆش بڕۆ ئاوا بكه”. كاتێ ڕێیان ده‌كرد چووه گوندێک، ژنێک له ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشوازی لێ‌كرد ناوی مه‌رتا بوو. خوشكێكی هه‌بوو ناوی مه‌ریه‌م بوو، له‌به‌رپێی ئیشۆع دانیشت و گوێی له فه‌رمووده‌كانی ده‌گرت. به‌ڵام مه‌رتا له‌به‌ر زۆری ڕاژه‌كردن شپرزه‌بوو، ڕاوه‌ستا و وتی: “په‌روه‌ردگار، باكت نییه خوشكم به ته‌نیا به‌جێیهێشتووم و ڕاژه ده‌كه‌م؟ پێی بفه‌رموو با یارمه‌تیم بدات!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “مه‌رتا، مه‌رتا، تۆ خه‌م له زۆر شت ده‌خۆیت و په‌شۆكاویت، به‌ڵام یه‌ک شت پێویسته، مه‌ریه‌م به‌شه چاكه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه لێی ناسه‌ندرێته‌وه”.
لۆقا 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 25:10-42
3 Days
This series focuses on building three types of community: between you and God, between you and self, and you and others. We will focus initially on the first Christian community found in Acts 2:42-47 which showcases the purity of devotion each believer had to God and each other. As their community grew stronger, so did their faith as God added to their number day by day.
One of the most compelling aspects of Jesus' approach to helping others is his indiscriminate compassion. In contemporary society, the call to help others as Jesus did remains as relevant as ever. In just three days, for 10 minutes per day, alone with God and His Word, you will learn we are called to extend a helping hand to all who are in need.
Explore the transformative lessons of the Great Samaritan parable in this dynamic online Bible study plan. Delve into the seven-step mission journey, discovering how to serve with compassion, sacrificial love, and empathy. Learn to break down barriers of religion, ethnicity, and economics, mirroring Christ's inclusive ministry.
Jesus used parables to teach others, and these still speak to us today. Many parables are well known; others less so. Some bring comfort; others correction. Some are easy; others difficult. Of all parables, we hear a take-away message that sounds right & fine, but may miss the key point – likely because that teaching is so difficult. In this devotional, we take a closer look at this most difficult parable.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان