كاتێ له نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م خودا كاهینیه‌تی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی نه‌ریتی كاهینیه‌تی، تیروپشكی كه‌وته سه‌ر تاكو بچێته نێو په‌رستگای په‌روه‌ردگار و بخوور بسووتێنێت. هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ش له كاتی سووتانی بخووره‌كه له ده‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگاری بۆ ده‌ركه‌وت، له‌لای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوه‌ستابوو. كاتێ زخه‌ریا فریشته‌كه‌ی بینی، شڵه‌ژا و ترسی لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “زخه‌ریا مه‌ترسه، چونكه داواكاریه‌ت بیسترا، ئه‌لیساباتی ژنیشت كوڕێكی بۆت ده‌بێت و ناوی ده‌نێیت یوخه‌ننه‌ن. بۆ تۆ ده‌بێته خۆشی و شادی، زۆر كه‌س به له‌دایكبوونی دڵخۆش ده‌بن، چونكه له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار مه‌زن ده‌بێت. مه‌ی و سه‌رخۆشكه‌ر ناخواته‌وه، له سكی دایكییه‌وه پڕده‌بێت له ڕووحی پارسا و زۆر له ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل بۆ لای په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به ڕووح و هێزی ئیلییاوه به پێشی ده‌كه‌وێت، تاكو دڵی باوكان بۆ ڕۆڵه‌كان و یاخیبووانیش بۆ هزری خوداناسان بگه‌ڕێنێته‌وه، تاكو گه‌لێكی ئاماده بۆ په‌روه‌ردگار ڕێک بخات”. زخه‌ریاش به فریشته‌كه‌ی وت: “به چی ئه‌مه بزانم، چونكه خۆم پیرم و ژنه‌كه‌شم به ساڵدا چووه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “من جبرائیلم كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێردراوم تاكو له‌گه‌ڵت بدوێم و ئه‌م موژده‌یه‌ت بده‌مێ. ئه‌وه‌تا تۆ بێده‌نگ ده‌بیت و نا‌توانیت قسه‌بكه‌یت تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه دێته دی، چونكه بڕوات به قسه‌كه‌م نه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆیدا دێته دی”. گه‌ل چاوه‌ڕوانی زخه‌ریایان ده‌كرد و سه‌رسام ببوون له دواكه‌وتنی له‌نێو په‌رستگادا. كاتێ هاته ده‌ره‌وه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێت، جا تێگه‌یشتن كه له په‌رستگادا بینینێكی دیوه، ئه‌ویش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كردن و به بێده‌نگی مایه‌وه. كاتێ ڕۆژانی ڕاژه‌كردنه‌كه‌ی ته‌واوبوو، گه‌ڕایه‌وه ماڵ. دوای ئه‌و ڕۆژانه، ئه‌لیساباتی ژنی سكی كرد، پێنج مانگ خۆی شارده‌وه و ده‌یووت: “په‌روه‌ردگار ئاوای له‌گه‌ڵ كردم له‌م ڕۆژانه‌دا ئاوڕی لێم دایه‌وه، تاكو له‌نێو خه‌ڵكی شوره‌ییم لابه‌رێت”.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 8:1-25
3 Days
In this Advent journey through Luke 1 – 2, Christopher Ash brings these familiar passages to life with fresh insight, colour and depth. As you soak up the Scriptures, you'll experience the joy of Christmas through the eyes of those who witnessed it first-hand. This bible reading plan contains the first three entries in Christopher Ash's Advent devotional Repeat the Sounding Joy.
A young woman carrying an unimaginable responsibility. A young man torn between love and honor. A jealous king who will stop at nothing to keep his crown. JOURNEY TO BETHLEHEM shares the greatest story ever told in a way that brings JOY into the Christmas season! This 3-Day Reading Plan helps you experience the nativity story in a whole new way, while growing your faith.
Are you waiting for your prayers to be answered, but it feels like things aren't moving fast enough? Maybe days, months, and even years have gone by, and nothing seems to have changed. In Set Time, you will be encouraged and equipped to trust God beyond what your natural senses and situation dictate. This 3-day Plan will help you stay the course to victory with the right mindset and perspective.
4 Days
Tony Evans gives you a book summary for each of the Gospels in this four-day reading plan, helping you to gain a broader understanding of this important section of the Bible.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان