له سه‌رده‌می هیڕوودسی شای ئیهوود، كاهینێک له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وییا هه‌بوو ناوی زخه‌ریا بوو، ئه‌لیساباتی ژنیشی له نه‌وه‌ی هاڕون بوو. هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێ‌تاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار. منداڵیان نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌لیسابات نه‌زۆک بوو، هه‌ردووكیشیان به ساڵدا چووبوون. كاتێ له نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م خودا كاهینیه‌تی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی نه‌ریتی كاهینیه‌تی، تیروپشكی كه‌وته سه‌ر تاكو بچێته نێو په‌رستگای په‌روه‌ردگار و بخوور بسووتێنێت. هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ش له كاتی سووتانی بخووره‌كه له ده‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگاری بۆ ده‌ركه‌وت، له‌لای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوه‌ستابوو. كاتێ زخه‌ریا فریشته‌كه‌ی بینی، شڵه‌ژا و ترسی لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “زخه‌ریا مه‌ترسه، چونكه داواكاریه‌ت بیسترا، ئه‌لیساباتی ژنیشت كوڕێكی بۆت ده‌بێت و ناوی ده‌نێیت یوخه‌ننه‌ن. بۆ تۆ ده‌بێته خۆشی و شادی، زۆر كه‌س به له‌دایكبوونی دڵخۆش ده‌بن، چونكه له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار مه‌زن ده‌بێت. مه‌ی و سه‌رخۆشكه‌ر ناخواته‌وه، له سكی دایكییه‌وه پڕده‌بێت له ڕووحی پارسا و زۆر له ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل بۆ لای په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به ڕووح و هێزی ئیلییاوه به پێشی ده‌كه‌وێت، تاكو دڵی باوكان بۆ ڕۆڵه‌كان و یاخیبووانیش بۆ هزری خوداناسان بگه‌ڕێنێته‌وه، تاكو گه‌لێكی ئاماده بۆ په‌روه‌ردگار ڕێک بخات”. زخه‌ریاش به فریشته‌كه‌ی وت: “به چی ئه‌مه بزانم، چونكه خۆم پیرم و ژنه‌كه‌شم به ساڵدا چووه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “من جبرائیلم كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێردراوم تاكو له‌گه‌ڵت بدوێم و ئه‌م موژده‌یه‌ت بده‌مێ. ئه‌وه‌تا تۆ بێده‌نگ ده‌بیت و نا‌توانیت قسه‌بكه‌یت تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه دێته دی، چونكه بڕوات به قسه‌كه‌م نه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆیدا دێته دی”. گه‌ل چاوه‌ڕوانی زخه‌ریایان ده‌كرد و سه‌رسام ببوون له دواكه‌وتنی له‌نێو په‌رستگادا. كاتێ هاته ده‌ره‌وه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێت، جا تێگه‌یشتن كه له په‌رستگادا بینینێكی دیوه، ئه‌ویش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كردن و به بێده‌نگی مایه‌وه. كاتێ ڕۆژانی ڕاژه‌كردنه‌كه‌ی ته‌واوبوو، گه‌ڕایه‌وه ماڵ. دوای ئه‌و ڕۆژانه، ئه‌لیساباتی ژنی سكی كرد، پێنج مانگ خۆی شارده‌وه و ده‌یووت: “په‌روه‌ردگار ئاوای له‌گه‌ڵ كردم له‌م ڕۆژانه‌دا ئاوڕی لێم دایه‌وه، تاكو له‌نێو خه‌ڵكی شوره‌ییم لابه‌رێت”. له شه‌شه‌م مانگی بوو، جبرائیلی فریشته له‌لایه‌ن خوداوه بۆ شارێک نێردرا له گلیلا، ناوی ناسڕه‌ت بوو، بۆ پاكیزه‌یه‌كی ماره‌بڕاو له پیاوێک به‌ناوی یۆسپ له بنه‌ماڵه‌ی داوید، ناوی پاكیزه‌كه‌ش مه‌ریه‌م بوو. فریشته‌كه هاته لای و فه‌رمووی: “ئاشتی بۆ تۆ، ئه‌ی به‌خششدار! په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵه، تۆ پیرۆزیت له‌نێو ژناندا”. كاتێ بینیی له قسه‌كردنه‌كه‌یدا شڵه‌ژا و بیری كرده‌وه: “ده‌بێ ئه‌م سڵاوه چی بێت!”. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “مه‌ترسه مه‌ریه‌م، چونكه خودا به‌خششی پێت داوه. ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی ده‌نێیت ئیشۆع. مه‌زن ده‌بێت و به ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیش ته‌ختی داویدی باوكی پێ ده‌دات. تا جاویدان حوكمڕانی ماڵی یاقوو ده‌كات، پاشایه‌تیه‌كه‌شی بێ پایانه”. مه‌ریه‌م به فریشته‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه پیاوم نه‌ناسیوه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایهی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و پیریه‌ی سكی به كوڕێک هه‌یه. ئه‌وه‌ی به نه‌زۆک ناوده‌برا له شه‌شه‌م مانگیه‌تی. چونكه هیچ شتێک له‌لای خودا مه‌حاڵ نییه”. مه‌ریه‌م فه‌رموی: “ئه‌وه‌تا من به‌نده‌ی په‌روه‌ردگارم. با به‌گوێره‌ی قسه‌كانت بۆم ببێت”. فریشته‌كه‌ش به‌جێیهێشت. له‌و ڕۆژانه‌دا، مه‌ریه‌م هه‌ستا و خێرا به‌ره‌و چیاكان بۆ شاری ئیهوود چوو. چووه ماڵی زخه‌ریا و سڵاوی له ئه‌لیسابات كرد. كاتێ ئه‌لیسابات گوێی له سڵاوه‌كه‌ی مه‌ریه‌م بوو، كۆرپه‌له‌كه له سكیدا هه‌ڵبه‌زی و ئه‌لیسابات پڕبوو له ڕووحی پارسا. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و وتی: “له‌نێو ژناندا داڕشتكراویت، به‌رهه‌می سكت پیرۆزه! ئه‌مه‌م له‌كوێ بوو، دایكی په‌روه‌ردگارم بێته لام؟ ئه‌وه‌تا هه‌ركه ده‌نگی سڵاوه‌كه‌ت به‌ر گوێم كه‌وت، كۆرپه‌له‌كه له خۆشی‌دا له سكم هه‌ڵبه‌زییه‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هێناوه كه له په‌روه‌ردگاره‌وه چی پێ وتراوه دێته دی”. مه‌ریه‌میش فه‌رمووی: “ده‌روونم په‌روه‌ردگار شكۆدار ده‌كات، ڕووحم به خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده، چونكه سه‌یری خاكساریی به‌نده‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌تا له ئێستاوه هه‌موو نه‌وه‌كان پارسام ده‌كه‌ن، چونكه توانادار شتی مه‌زنی بۆ كردم، پارسایه ناوی. به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، نه‌وه دوای نه‌وه. به بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا، لووتبه‌رزانی به بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه. تواناداره‌كانی له ته‌خته‌كان هێنایه خواره‌وه، خاكساره‌كانی به‌رز كرده‌وه. برسییه‌كانی له خێر تێر كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندانی به ده‌ستی به‌تاڵی ڕه‌وانه كرده‌وه. پاڵپشتی ئیسڕائیلی ڕۆڵه‌ی خۆی كرد، بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌زه‌یی، وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه”. مه‌ریه‌م نزیكه‌ی سێ مانگ له‌لای مایه‌وه و پاشان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 5:1-56
3 Days
In this Advent journey through Luke 1 – 2, Christopher Ash brings these familiar passages to life with fresh insight, colour and depth. As you soak up the Scriptures, you'll experience the joy of Christmas through the eyes of those who witnessed it first-hand. This bible reading plan contains the first three entries in Christopher Ash's Advent devotional Repeat the Sounding Joy.
Are you waiting for your prayers to be answered, but it feels like things aren't moving fast enough? Maybe days, months, and even years have gone by, and nothing seems to have changed. In Set Time, you will be encouraged and equipped to trust God beyond what your natural senses and situation dictate. This 3-day Plan will help you stay the course to victory with the right mindset and perspective.
4 Days
Tony Evans gives you a book summary for each of the Gospels in this four-day reading plan, helping you to gain a broader understanding of this important section of the Bible.
The aim of this devotion is to help you put a little bit of "Awe and Wonder" back into your celebration as you contemplate and celebrate the birth of Jesus from a child-like faith. During this special time of Christmas celebration, may you prepare your heart to prepare Jesus even more room all year through.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان