له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته لام و بخواته‌وه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، وه‌ک سیپاره‌كه فه‌رموویه‌تی، له ناخییه‌وه ڕووباره‌كانی ئاوی زیندوو ڕێده‌كات”. لێره‌دا مه‌به‌ستی له ڕووحه‌كه بوو، كه خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو. زۆر له كۆمه‌ڵه‌كه كه ئه‌م قسه‌یان بیست، وتیان: “ئه‌مه به ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه”. هه‌ندێكی دیكه، وتیان: “ئه‌مه مه‌سیحه‌كه‌یه!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له گلیلاوه بێت؟ ئایا سیپاره‌كه نافه‌رمووێت، مه‌سیح له ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوید و له بێتلخمه‌وه دێت، گونده‌كه‌ی داویدی لێ‌بوو؟” جا به‌هۆی ئه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوان كۆمه‌ڵه‌كه. هه‌ندێک له‌وان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد. ئه‌وسا ڕاژه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه لای كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان، ئه‌وانیش پێیان وتن: “بۆچی نه‌تانهێنا؟” ڕاژه‌وانه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “هه‌رگیز كه‌س وه‌ک ئه‌م كابرایه قسه‌ی نه‌كردووه!” په‌ڕیشییه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟ ئایا كه‌س له سه‌رۆكه‌كان یان په‌ڕیشییه‌كان باوه‌ڕی پێ هێناوه؟ به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه نه‌فره‌ت لێكراوه كه له ته‌ورات نازانێت”. نیقادیمۆس كه پێشتر هاتبووه لای و یه‌كێک بوو له‌وان، پێی وتن: “ئایا ته‌وراتمان یه‌كێک حوكم ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار گوێی لێ نه‌گیردرێ و بزانرێت چی كردووه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه! له گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه”. ئیتر هه‌ریه‌كه چۆوه ماڵی خۆی.
یوخه‌ننه‌ن 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 37:7-53
3 Days
There are a lot of lost and hurting people in this broken world, but you have the answer to bring them healing and hope. Your life of joy, peace and purpose will shine like a lamp in the dark when the Spirit of God is alive and overflowing from within you. So join author Berni Dymet and learn how you can make a powerful difference in the lives of others!
We're not supposed to navigate life's trials, obstacles, and hardships alone. Jesus, the source of our strength, invites anyone who thirsts to come to him and drink. In John 7: 37-38 ESV, he promises that if we come to him, out of the heart will "flow rivers of living water." Jesus promises to give us what we need when we need it if we come to him.
4 Days
Psalm 145:16 "When You open your hand, You satisfy the hunger and thirst of every living thing." Discover the currency of The Kingdom of God.
Desperate for more? Be filled with the Holy Spirit. You cannot live well without him. It can be simultaneous with salvation or after it. Regardless, we all need it. Understand what entails being one with the Holy Spirit with this digestible 4-day reading plan.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان