كه له‌وبه‌ری ده‌ریاكه دۆزییانه‌وه، پێیان وت: “ڕابی، كه‌ی گه‌یشتیته ئێره؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه داوام ده‌كه‌ن نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رجوتان بینی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له نانه‌كه‌تان خوارد و تێر بوون. بۆ خۆراكێک ئیش مه‌كه‌ن كه له‌ناوده‌چێت، به‌ڵكو بۆ خۆراكێک كه بۆ ژیانی جاویدانی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تانداتێ، چونكه ئه‌مه خودای باوک مۆری لێداوه”. پێیان وت: “چی بكه‌ین تاكو كاره‌كانی خودا بكه‌ین؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “كاری خودا ئه‌مه‌یه: باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی”. ئه‌وانیش پێیان وت: “چ په‌رجوێک ده‌كه‌یت تاكو ببینین و باوه‌ڕت پێ بهێنین؟ چی ده‌كه‌یت؟ باوباپیرانمان له بیاباندا مه‌نیان خوارد، وه‌ک نووسراوه: {له ئاسمانه‌وه نانی دانێ تاكو بیخۆن} ”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: مووشێ نه‌بوو نانه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه دانێ، به‌ڵكو باوكمه له ئاسمانه‌وه نانی ڕاسته‌قینه‌تان ده‌داتێ. چونكه نانی خودا ئه‌وه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه و ژیان ده‌به‌خشێته جیهان”. پێیان وت: “گه‌وره‌م، هه‌موو كاتێ ئه‌و نانه‌مان بده‌رێ”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته لام هه‌رگیز برسیی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت. به‌ڵام پێم وتن: منتان بینی و باوه‌ڕیش ناهێنن. هه‌ر كه‌سێک باوک ده‌یداته من دێته لام، ئه‌وه‌ش بێته لام، ده‌ری ناكه‌م. چونكه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم، نه‌ک تاكو به خواستی خۆم بكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی. ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی: هه‌ر كه‌سێكی پێداوم نه‌یدۆڕێنم، به‌ڵكو له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه خواستی باوكم ئه‌مه‌یه: هه‌ر كه‌سێک ڕۆڵه ببینێت و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی ده‌بێت، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”. جووه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر ده‌كرد، چونكه فه‌رمووی: “منم ئه‌و نانه‌ی له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه”. وتیان: “ئه‌مه ئیشۆعی كوڕی یۆسپ نییه، كه باوک و دایكی ده‌ناسین؟ چۆن ده‌ڵێت له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “له نێو خۆتان بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن. كه‌س ناتوانێت بێته لام ئه‌گه‌ر باوک ڕاینه‌كێشێت، ئه‌وه‌ی ناردوومی، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. له پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {هه‌موو له خوداوه فێرده‌بن} . جا ئه‌وه‌ی له باوكه‌وه بیستبێتی و فێربووبێت دێته لام. كه‌س باوكی نه‌بینیوه جگه له‌وه‌ی له خوداوه‌یه، ئه‌وه باوكی بینیوه. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی هه‌یه. منم نانی ژیان. باوباپیرانتان له بیاباندا مه‌نیان خوارد و مردن. ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، تاكو ئه‌وه‌ی لێی بخوات نه‌مرێت. منم ئه‌و نانه زیندووه‌ی كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت. ئه‌و نانه‌ش كه بۆ ژیانی جیهان ده‌یبه‌خشم، جه‌سته‌مه”. جوو له‌نێو خۆیان ده‌مه‌قاڵه‌یان بوو و ده‌یانووت: “ئه‌مه چۆن ده‌توانێ جه‌سته‌ی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌خۆن و خوێنی نه‌خۆنه‌وه، ژیان له ناختاندا نابێت. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه ژیانی جاویدانی هه‌یه، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه جه‌سته‌م خۆراكی ڕه‌وایه و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه له مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له ئه‌ودا. وه‌ک باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به باوک زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی من بخوات به‌هۆی من ده‌ژیێت. ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت”. ئه‌مانه‌ی له كه‌نیشتێكدا فه‌رموو، كه له كپه‌ڕناخوم ئامۆژگاریی ده‌كرد. زۆر له قوتابییه‌كانی كه گوێیان لێ‌بوو، وتیان: “ئه‌م قسه‌یه گرانه! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟” ئیشۆع له دڵی خۆیدا زانی قوتابییه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌وه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، پێی فه‌رموون: “ئه‌مه ساتمه‌تان پێ ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌مجار لێی‌بوو! ڕووح ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته هیچ كه‌ڵكی نیه. ئه‌و قسانه‌ی پێتان ده‌ڵێم ڕووح و ژیانن. به‌ڵام هه‌ندێكتان باوه‌ڕ ناهێنن”. چونكه ئیشۆع له سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی ده‌ناسی كه باوه‌ڕ ناهێنن، هه‌روه‌ها كێیه ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات. ئینجا فه‌رمووی: “بۆیه پێم وتن: كه‌س ناتوانێ بێته لام، ئه‌گه‌ر له باوكه‌وه پێی نه‌درابێت”. له‌و كاته‌وه زۆر له قوتابییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵی نه‌ده‌گه‌ڕان. بۆیه ئیشۆع به دوازده‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌ی ئێوه‌ش ناتانه‌وێ بڕۆن؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “په‌روه‌ردگار، بچینه لای كێ؟ قسه‌ی ژیانی جاویدانی له‌لای تۆیه. ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێنا و زانیمان كه تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئایا من ئێوه‌ی دوازدهم هه‌ڵنه‌بژاردووه؟ به‌ڵام یه‌كێک له ئێوه شه‌یتانه!”
یوخه‌ننه‌ن 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 25:6-70
3 Days
Explore the Gospel of John, and discover what Jesus says about Himself as our Ultimate Satisfaction with Streetlights' 3-part Video Bible Study.
4 Days
Imagine yourself walking hand in hand with the Lord, focusing on the salvation Jesus has purchased for you in the cross and the righteousness that you partake with Him as His child. This reading plan will help you reflect on His goodness and to desire more of Him so you can be more like Him.
4 days
Jesus said “no” all the time. In this four day series, we will take a look at four different times in which Jesus said “no,” try to understand why He said “no,” and unpack lessons we can glean as we fight the temptation to constantly say “yes” to the incessant demands on our time.
The vocations represented in the characters of Easter can teach us a lot about God and how our work is a means of co-laboring with our risen King. In this four-day plan, we’ll look at the vocations of Mary, a baker, Barabbas, and Christ himself to draw out applications for our own work today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان