یوخه‌ننه‌ن 19:5-27
یوخه‌ننه‌ن 19:5-27 PNTZS
ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ڕۆڵه ناتوانێت له خۆیه‌وه شتێک بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێت باوک ده‌یكات، چونكه هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات. چونكه باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو كاره‌كانی خۆی پیشان ده‌دات، كاری له‌مانه‌ش مه‌زنتری پیشان ده‌دات، تاكو ئێوه سه‌رسام بن. چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه. چونكه باوک كه‌س حوكم نادات، به‌ڵكو هه‌موو حوكمدانی داوه‌ته ڕۆڵه، تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له قسه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕ بهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی جاویدانی ده‌بێت و نایه‌ته حوكمدان، به‌ڵكو له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه ئێستایه، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین. چونكه وه‌ک باوک ژیانی له خۆیدا هه‌یه، به ڕۆڵه‌شی داوه ژیانی له خۆیدا هه‌بێت. ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیشی پێی داوه، چونكه ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه.



![[Uniqueness of Christ] Jesus' Unique Relationship یوخه‌ننه‌ن 19:5-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fyvplans%2F34125%2F1440x810.jpg&w=3840&q=75)

