لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 42:4-54

یوخه‌ننه‌ن 42:4-54 PNTZS

به‌ ژنه‌كه‌یان ده‌ووت: “ئیتر به‌ قسه‌ی تۆ نییه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنین، چونكه‌ خۆمان بیستمان و ده‌زانین كه‌ ئه‌مه‌ به‌ ڕاستی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ری جیهانه‌”. پاش ئه‌و دوو ڕۆژه‌ له‌وێوه‌ چووه‌ گلیلا، چونكه‌ ئیشۆع خۆی گه‌واهیی دا كه‌ “پێغه‌مبه‌ر له‌ نیشتمانی خۆی ڕێزی لێ نانرێت”. كاتێ هاته‌ گلیلا، گلیلاییه‌كان په‌سه‌ندیان كرد، چونكه‌ ئه‌وانیش هاتبوونه‌ جه‌ژن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بینیبوو كه‌ له‌ جه‌ژندا له‌ یروشلایم كردبووی. دیسان ئیشۆع هاته‌وه‌‌ قه‌تنێی گلیلا، كه‌ له‌وێ ئاوی كرده‌ مه‌ی، ڕاژوانێكی پاشا كوڕه‌كه‌ی له‌ كپه‌ڕناخوم نه‌خۆش بوو. كاتێ ئه‌مه‌ بیستی ئیشۆع له‌ ئیهووده‌وه‌ هاتووه‌ته‌ گلیلا، چووه‌ لای و لێی پاڕایه‌وه‌ كه‌ دابه‌زێت و كوڕه‌كه‌ی چاكبكاته‌وه‌، چونكه‌ نزیكی مه‌رگ ببوو. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر په‌رجو و كاری سه‌یر نه‌بینن باوه‌ڕ ناهێنن”. ڕاژه‌وانه‌كه‌ی پاشاش پێی وت: “گه‌وره‌م، دابه‌زه‌ پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بمرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ! كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌”. پیاوه‌كه‌ باوه‌ڕی به‌و وشه‌یه‌ هێنا كه‌ ئیشۆع پێی فه‌رموو و ڕۆیشت. كه‌ داده‌بزی كۆیله‌كانی چوونه‌ پێشوازی و وتیان “كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌”. جا سه‌باره‌ت به‌و كاژێره‌ی تیایدا چاک ببووه‌وه‌ پرسی لێكردن، پێیان وت: “دوێنێ كاژێر حه‌وت تاكه‌ به‌ریدا”. باوكه‌كه‌ زانی له‌و كاژێره‌ بوو كه‌ ئیشۆع پێی فه‌رموو: “كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌”. جا خۆی و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان هێنا. ئه‌مه‌ش په‌رجوی دووه‌م بوو ئیشۆع كردی، كه‌ له‌ ئیهوودوه‌ هاته‌ گلیلا.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یوخه‌ننه‌ن 42:4-54