یوخه‌ننه‌ن 3:3-16
یوخه‌ننه‌ن 3:3-16 PNTZS
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاسمانه‌وه له‌دایک نه‌بێته‌وه، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”. نیقادیمۆس پێی وت: “مرۆڤ كه پیر بێت چۆن ده‌توانێت له‌دایكبێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێته‌وه سكی دایكی و له‌دایكبێته‌وه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاو و له ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا. له‌دایكبووی جه‌سته جه‌سته‌یه، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه. سه‌رسام مه‌به كه پێم وتی: ده‌بێ له ئاسمانه‌وه له‌دایک ببنه‌وه. با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له ڕووحه‌كه له‌دایكبووه ئاوایه”. نیقادیمۆس وتی: “چۆن شتی وا ده‌بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن. باسی شته زه‌مینییه‌كانم بۆتان كرد و باوه‌ڕ ناهێنن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌گه‌ر باسی شته ئاسمانییه‌كانتان بۆ بكه‌م؟ كه‌س سه‌رنه‌كه‌وتووه بۆ ئاسمان جگه له‌وه‌ی له ئاسمان دابه‌زیوه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه له ئاسماندایه. وه‌ک مووشێ له بیاباندا ماره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، ئاواش ده‌بێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رز بكرێته‌وه، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه خودا وه‌ها جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت.





