یوخه‌ننه‌ن 1:3-11
یوخه‌ننه‌ن 1:3-11 PNTZS
پیاوێک له په‌ڕیشییه‌كان هه‌بوو به ناوی نیقادیمۆس، ڕا‌به‌رێكی جووه‌كان بوو. به شه‌و هاته لای ئیشۆع و پێی وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ئامۆژگارێكی له‌لای خوداوه هاتوویت، چونكه كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه بكات كه تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاسمانه‌وه له‌دایک نه‌بێته‌وه، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”. نیقادیمۆس پێی وت: “مرۆڤ كه پیر بێت چۆن ده‌توانێت له‌دایكبێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێته‌وه سكی دایكی و له‌دایكبێته‌وه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاو و له ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا. له‌دایكبووی جه‌سته جه‌سته‌یه، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه. سه‌رسام مه‌به كه پێم وتی: ده‌بێ له ئاسمانه‌وه له‌دایک ببنه‌وه. با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له ڕووحه‌كه له‌دایكبووه ئاوایه”. نیقادیمۆس وتی: “چۆن شتی وا ده‌بێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن.





