له سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا، هێشتا تاریک بوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی هاته سه‌ر گۆڕه‌كه و بینی به‌رده‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه. ئه‌ویش ڕایكرد و هاته لای شیمعون په‌تڕۆس و ئه‌و قوتابییه‌كه‌ی دیكه كه ئیشۆع خۆشیده‌ویست، پێی وتن: “گه‌وره‌یان له گۆڕه‌كه‌دا بردووه و نازانین له‌كوێ دایانناوه!” ئینجا په‌تڕۆس و قوتابییه‌كه‌ی دیكه ده‌رچوون و هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه. هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه ڕایان ده‌كرد، قوتابییه‌كه‌ی دیكه پێش په‌تڕۆس كه‌وت و یه‌كه‌م گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه. دانه‌ویه‌وه و بینی كفنه‌كه دانراوه، به‌ڵام نه‌چووه ژووره‌وه. ئینجا شیمعون په‌تڕۆس كه دوایكه‌وتبوو هات و چووه نێو گۆڕه‌كه، بینی كفنه‌كه دانراوه. ده‌سته‌سڕه‌كه‌ش كه به‌سه‌ری ئیشۆعه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كه‌تانه‌كه دانه‌نرابوو، به‌ڵكو به جیا له جێیه‌ک پێچراوه‌ته‌وه. ئه‌وسا قوتابییه‌كه‌ی دیكه‌ش كه یه‌كه‌مجار هاتبووه سه‌ر گۆڕه‌كه چووه ژووره‌وه. بینی و باوه‌ڕی هێنا. چونكه هێشتا له په‌رتووكه‌كان تێنه‌گه‌یشتبوون كه ده‌بێ له‌نێوان مردووان‌دا هه‌ستێته‌وه. ئینجا دوو قوتابییه‌كه گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان. به‌ڵام مه‌ریه‌م له‌لای گۆڕه‌كه له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستابوو ده‌گریا. كاتێ ده‌گریا بۆ گۆڕه‌كه دانه‌ویه‌وه، بینی دوو فریشته به جلی سپییه‌وه له‌و شوێنه‌ی جه‌سته‌ی ئیشۆعی لێ دانرابوو دانیشتوون، یه‌كێک له‌لای سه‌ریه‌وه ئه‌وی دیكه له‌لای پێی. پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه، نازانم له‌كوێ دایانناوه!”. كه ئه‌مه‌ی وت ئاوڕی دایه‌وه دوای خۆی، بینی ئیشۆع ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام نه‌یزانی ئیشۆعه. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم! بۆ ده‌گریت؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێیت؟” وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه، پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆ بردووته پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه تاكو بیبه‌مه‌وه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “مه‌ریه‌م!” ئه‌ویش ئاوڕی دایه‌وه و وتی: “ڕابۆنی!”، واتا: “مامۆستا”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده، چونكه هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”. مه‌ریه‌می مه‌گدانی هات و به قوتابییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه په‌روه‌ردگاری بینیوه! ئه‌وه‌شی پێ ووتن كه پێی فه‌رمووبوو. ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته، له ترسی جووه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێ‌بوو ده‌رگاكانی داخرابوو، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ!” كه ئه‌مه‌ی وت، ده‌ستی و كه‌له‌كه‌ی پیشاندان، جا قوتابییه‌كان كه په‌روه‌ردگاریان بینی دڵشادبوون. ئینجا دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ! وه‌ک باوک ناردوومی، منیش ده‌تاننێرم”. كه ئه‌مه‌ی وت، فووی لێ‌كردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه. ئه‌وه‌ی گوناهی ڕابگرن، ڕاگیراوه”. به‌ڵام تۆما كه یه‌كێكه له دوازده‌كه به جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو. قوتابییه‌كانی دیكه پێیان وت: “په‌روه‌ردگارمان بینی!” ئه‌ویش پێی وتن: “ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی مێخه‌كان به ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی مێخه‌كانه‌وه، ده‌ست له كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م باوه‌ڕ ناهێنم”. دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له ژووره‌وه بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!” ئینجا به تۆمای فه‌رموو: “په‌نجه‌ت بێنه ئێره و ده‌ستم ببینه، ده‌ستت بێنه و له كه‌له‌كه‌می بده. بێباوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕدار به”. تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “تۆما، چونكه منت بینی باوه‌ڕت هێنا؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یانبینی و باوه‌ڕ ده‌هێنن”.
یوخه‌ننه‌ن 20 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 20
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:20-29
3 Days
A world without Jesus? That’s how this Bible plan begins! But soon Ancora Kids will be discovering the greatest day in history, when the most spectacular miracle of all takes place! Don’t miss it! The plan complements the free children’s game app Guardians of Ancora.
Easter is more than a story. It’s history. It really happened, and that means you are greatly blessed by God because of it. Jesus lives, and so do you!
Embark on a powerful and emotional exploration of Mary's profound journey through grief, loss, and the miraculous resurrection of her beloved son, Jesus Christ. In this Bible plan, we delve into the depths of Mary's heartache as she witnesses the crucifixion and burial of Jesus, only to experience the unimaginable joy of seeing Him alive again.
The WORD on the cross... The WORD in the grave... The WORD resurrected... Day 1 examines Jesus' final words on the cross. Day 2 contemplates the silence of Saturday—the "between" day when Jesus lay in the tomb. Day 3 celebrates how Jesus, as the Word, offers the final, triumphant word over sin and death.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان