لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 1:19-11

یوخه‌ننه‌ن 1:19-11 PNTZS

ئیتر پیڵاتوس ئیشۆعی برد و دایه‌ به‌ر قامچی. سه‌ربازه‌كان تاجێكیان له‌ دڕک چنی و خستیانه‌ سه‌ر سه‌ری و جلێكی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ر كرد و ده‌یانووت: “سڵاو، ئه‌ی پاشای جوو!”، زللـه‌یان لێی ده‌دا. دیسان پیڵاتوس چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و پێی وتن: “بۆتانی ده‌هێنمه‌ ده‌ره‌وه‌ تاكو بزانن من یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم!” ئیشۆع به‌ تاجی دڕكاوی و جلی ئه‌رخه‌وانییه‌وه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌، پیڵاتوس پێی وتن: “ئه‌مه‌ كابراكه‌یه‌!” كاتێ كاهینانی باڵا و ڕاژه‌وانان بینییان، هاواریان كرد و وتیان: “له‌خاچی بده‌! له‌خاچی بده‌!” پیڵاتوس پێی وتن: “ئێوه‌ بیبه‌ن و له‌خاچی بده‌ن، چونكه‌ خراپه‌ی تێدا نابینم”. جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “ته‌وراتمان هه‌یه‌. به‌گوێره‌ی ته‌وراتمان ده‌بێت بمرێت، چونكه‌ خۆی كردووه‌ته‌ ڕۆڵه‌ی خودا”. كاتێ پیڵاتوس ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست زیاتر ترسا. گه‌ڕایه‌وه‌ نێو كۆشكه‌كه‌ و به‌ ئیشۆعی وت: “خه‌ڵكی كوێی؟” به‌ڵام ئیشۆع هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه‌. پیڵاتوس پێی وت: “قسه‌م بۆ ناكه‌یت؟ نازانیت ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ له‌خاچت بده‌م یان ئازادت بكه‌م؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “هه‌رگیز هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌وه‌ پێت نه‌درابێت. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی منی ڕاده‌ستی تۆی كردووه‌ گوناهه‌كه‌ی مه‌زنتره‌”.