لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 19:18-24

یوخه‌ننه‌ن 19:18-24 PNTZS

كاهینی باڵا ده‌رباره‌ی قوتابییه‌كانی و فێركردنه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی پرسی. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “به‌ ئاشكرا بۆ جیهان دوام، من هه‌رده‌م له‌ كه‌نیشت و په‌رستگادا خه‌ڵكم فێرده‌كرد، كه‌ هه‌میشه‌ هه‌موو جوو لێی كۆده‌بنه‌وه‌. هیچم به‌ نهێنی نه‌ووتووه‌. بۆچی پرس له‌ من ده‌كه‌یت؟ له‌وانه‌ بپرسه‌ كه‌ گوێیان لێبووه‌ چیم پێیان وتووه‌. ئه‌وانه‌ ده‌زانن من چیم وتووه‌”. كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو یه‌كێک له‌ ڕاژه‌وانان كه‌ له‌لای ڕاوه‌ستابوو زللـه‌یه‌كی له‌ ئیشۆع دا و وتی: “ئاوا وه‌ڵامی كاهینی باڵا ده‌ده‌یته‌وه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌گه‌ر قسه‌ی خراپم كردووه‌، گه‌واهیی له‌سه‌ر خراپه‌كه‌ بده‌. ئه‌گه‌ر باشیشه‌، بۆچی لێم ده‌ده‌یت؟” ئینجا خه‌ننه‌ن به‌ به‌ستراوه‌یی بۆ قه‌یاپا كاهینی باڵای نارد.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یوخه‌ننه‌ن 19:18-24