لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 17:16-23

یوخه‌ننه‌ن 17:16-23 PNTZS

هه‌ندێک له‌ قوتابییه‌كانی به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌مه‌ چییه‌ كه‌ پێمان ده‌فه‌رمووێ: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه‌ بۆ لای باوک ده‌ڕۆم؟” وتیان: “ئه‌م كه‌مه‌یه‌ چییه‌ كه‌ باسی ده‌كات؟ نازانین چی ده‌فه‌رمووێ!” ئیشۆع زانی كه‌ ده‌یانه‌وێ پرسی لێ بكه‌ن، ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌به‌ر ئه‌مه‌ پرس له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن كه‌ وتم: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن؟ ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه‌ ده‌گریێن و شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ. ئێوه‌ خه‌مبار ده‌بن، به‌ڵام خه‌مباریتان ده‌بێته‌ شادی. كاتێ ژن منداڵی ده‌بێت خه‌می هه‌یه‌، چونكه‌ كاتی هاتووه‌. به‌ڵام كه‌ منداڵه‌كه‌ی بوو، له‌ خۆشی ئه‌وه‌ی مرۆڤێک له‌ جیهان له‌دایكبوو توندیی ژانه‌كانی له‌بیر ده‌كات. ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت. له‌و ڕۆژه‌دا پرسی هیچم لێ ناكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به‌ ناوی منه‌وه‌ هه‌رچییه‌ک له‌ باوک داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یوخه‌ننه‌ن 17:16-23