یوخه‌ننه‌ن 25:14-28
یوخه‌ننه‌ن 25:14-28 PNTZS
ئه‌مانه‌م پێ وتن كه هێشتا له‌لاتانم. به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه. ئاشتیتان بۆ به‌جێ ده‌هێڵم، ئاشتیی خۆمتان ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی من ده‌تانده‌مێ وه‌ک ئه‌وه نییه كه جیهان ده‌یدات. دڵتان نه‌شڵه‌ژێت و مه‌ترسن. بیستتان پێم وتن: ده‌ڕۆم و پاشان دێمه‌وه لاتان. ئه‌گه‌ر منتان خۆشبووێ، دڵشاد ده‌بن كه ده‌ڕۆمه لای باوک، چونكه باوک له من مه‌زنتره.





