ئێوه به ڕابی و گه‌وره با‌نگم ده‌كه‌ن و ڕاست ده‌كه‌ن، چونكه وام. جا كه من گه‌وره و ڕابیم و پێم شوشتن، ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه پێی یه‌كتری بشۆن. چونكه نموونه‌یه‌كم پێدان تاكو ئه‌وه‌ی من بۆم كردن ئێوه‌ش بیكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه، په‌یامبه‌ریش له‌وه‌ی ناردوویه‌تی مه‌زنتر نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان زانی، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وتان كرد. باسی هه‌مووتان ناكه‌م. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردوون ده‌یانناسم، به‌ڵام تاكو نووسراوه‌كه بێته دی: {ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، لێم هه‌ڵگه‌ڕا} . له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم پێش ڕوودانی، تاكو كاتێ ڕوویدا، باوه‌ڕ بهێنن كه من ئه‌وم. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی ئه‌وه بكات كه من ده‌ینێرم، ئه‌وا په‌سه‌ندی من ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی من بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كات كه ناردوومی”. كاتێ ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، له ڕووح‌دا شڵه‌ژا و گه‌واهیی دا و فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: یه‌كێكتان ڕاده‌ستم ده‌كات!”. قوتابییه‌كان سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد و دڵنیا نه‌بوون مه‌به‌ستی كێیه. یه‌كێک له قوتابییه‌كان كه ئیشۆع خۆشیده‌ویست له باوه‌شیدا پاڵیدابووه‌وه، شیمعون په‌تڕۆس ئاماژه‌ی بۆ كرد تاكو پرس بكات مه‌به‌ستی له كێیه. ئه‌ویش شانی به‌سه‌ر سینگی ئیشۆعدا دا و پێی وت: “گه‌وره‌م، كێیه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌وه‌یه كه پاروو ده‌ژه‌نم و ده‌یده‌مێ!”. ئینجا پارووه‌كه‌ی ژه‌نی و دایه ئیهوودای شیمعونی ئه‌سخه‌ریوتی. پاش پارووه‌كه، شه‌یتان چووه نێویه‌وه. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت خێرا بیكه”. له‌وانه‌ی دانیشتبوون كه‌سیان تێنه‌گه‌یشت بۆچی ئه‌مه‌ی پێ فه‌رموو، چونكه چه‌مه‌دانی پاره‌ش له‌لای ئیهوودا بوو، هه‌ندێكیان وایانزانی پێی ده‌فه‌رمووێ: چیمان پێویسته بۆ جه‌ژن بیكڕه، یان شتێک بداته هه‌ژاران. ئه‌ویش كه پارووه‌كه‌ی وه‌رگرت یه‌كسه‌ر ده‌رچوو. شه‌ویش بوو. كاتێ ده‌رچوو، ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێستا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ شكۆدار كرا و خودا‌ش تیایدا شكۆدار كرا. جا ئه‌گه‌ر خودا تیایدا شكۆدار كرا، خودا‌ش له خۆیدا شكۆداری ده‌كات، خێراش شكۆداری ده‌كات. ڕۆڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورته له‌گه‌ڵتانم. جا به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ک به جووه‌كانم وت، ئێستا به ئێوه‌شی ده‌ڵێم: ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم. ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشم‌ویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ.
یوخه‌ننه‌ن 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 13:13-34
3 Days
What does it mean to be a Godly influencer? We live in a society where performance and optics are more valuable than character and depth. Thankfully, God called, qualified, and justified us without us having to perform for Him. Join MCWEN Founder Andrena Sawyer in a 3-day study designed for those who would like to be free from the performance trap to make a genuine Christ-centered impact in the world.
Are you struggling to forgive people who have hurt you? Are you holding onto past bitterness and offense? Join me in this three-day devotional that will help you walk in freedom from the chains that are holding you back from growing emotionally, spiritually, and relationally. The Lord wants you to walk in the fullness of His joy and freedom today!
In this eye-opening and empowering three-day devotional, you will learn how Jesus is the Author of all beauty, how He demonstrated it in His own life, and what you can do to experience the amazing benefits that come from becoming more aware of His beauty. Take time to sit at His feet, be captivated by His beauty, and receive His remedy for a discouraged soul!
Loving your neighbor sounds easy, but let’s be real—in today’s world, it feels impossible. Politics, religion, race, and endless debates have left us divided, with everyone shouting and no one listening. The result? Walls go up, and love takes a backseat. But what if there’s another way? This Bible plan isn’t just a challenge—it’s an invitation to live differently. To see others through the eyes of Jesus and love them, even when it feels impossible. If you’re ready to make a real difference, to love beyond limits and beyond comfort, this journey is for you.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان