دیسان ئیشۆع فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: منم ده‌رگای كاوڕه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده بوون، به‌ڵام كاوڕه‌كان گوێیان لێ نه‌گرتن. منم ده‌رگاكه. ئه‌وه‌ی له منه‌وه بچێته ژووره‌وه ڕزگاری ده‌بێت، دێته ژووره‌وه و ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه. دز بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت نایه‌ت، به‌ڵام من هاتووم تاكو ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ. منم شوانی دڵسۆز. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی بۆ كاوڕه‌كانی به‌خت ده‌كات. به‌كرێگیراویش شوان نییه و كاوڕه‌كان هی ئه‌و نین. ده‌بینێت گورگ دێت، كاوڕه‌كان به‌جێده‌هێڵێت و هه‌ڵدێت، گورگیش كاوڕه‌كان ده‌بات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات. به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه. به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن، وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم. هه‌روه‌ها كاوڕی دیكه‌م هه‌یه سه‌ر به‌م پشتیره‌یه نین، ده‌بێ ئه‌وانیش بهێنم، ئه‌وانیش گوێیان له ده‌نگم ده‌بێت، جا ده‌بنه یه‌ک مێگه‌ل و یه‌ک شوان. بۆیه باوک منی خۆشده‌وێت، چونكه ژیانی خۆم داده‌نێم تاكو وه‌ریبگرمه‌وه. كه‌س له منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه بیبه‌مه‌وه. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له باوكمه‌وه وه‌رگرتووه”. به‌هۆی ئه‌م قسانه دیسان دووبه‌ره‌كی له‌نێو جووه‌كان په‌یدابوو. زۆربه‌یان وتیان: “شه‌یتانی تێدایه و وڕێنه ده‌كات. بۆچی گوێی لێ ده‌گرن؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێک نییه شه‌یتانی تێدا بێت. ئایا شه‌یتان ده‌توانێت چاوی نابینا بكاته‌وه؟”. زستان بوو و له یروشلایم جه‌ژنی ته‌رخانكردن بوو، ئیشۆعیش له په‌رستگادا له هه‌یوانی شلیمون پیاسه‌ی ده‌كرد. جووه‌كان لێی كۆبوونه‌وه و پێیان وت: “تا كه‌ی به هه‌ڵواسراوی ده‌مانهێڵیته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، به ئاشكرا پێمان بڵێ”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “من پێم وتن به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌و كارانه‌ی به ناوی باوكمه‌وه ده‌یكه‌م، گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن، چونكه له كاوڕه‌كانم نین وه‌كو پێم وتن. كاوڕه‌كانم گوێ له ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون، ژیانی جاویدانیان ده‌ده‌مێ و تاهه‌تایه له‌ناو ناچن، كه‌سیش له ده‌ستم نایانڕفێنێت. باوكم كه به منی داون له هه‌مووان مه‌زنتره، كه‌سیش ناتوانێت له ده‌ستی باوكم بیانڕفێنێت. من و باوک یه‌كین”.
یوخه‌ننه‌ن 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 7:10-30
3 Days
Through these daily readings, find rest in the midst of spiritual storms, break the power of Satan’s devices, and live a life of victory. Jennifer LeClaire shows you how to take an offensive rather than a defensive stance against the enemy.
In this three-day devotional for women, we'll explore what Jesus means when He says that He came to give us life to the fullest.
Join the Hillsong team on a devotional journey exploring the biblical principles behind Hillsong Chapel’s latest album release, “Amazing Grace.” Discover the transformative power of God’s grace and the guidance of Jesus, our Good Shepherd, whose Word lights our path. As new creations in Christ, we’re called to navigate life’s challenges by listening to His voice and responding with praise. Through every trial and triumph, His love remains our unshakable foundation.
4 Days
Have you ever wanted to get inside the mind of a pastor? Well, here’s your chance! The founding and senior pastor of Life.Church, Craig Groeschel, gives us an inside look at his daily routine as he reads through the last four verses he highlighted in his Bible. Allow your mind to be renewed as you read these Scriptures along with him, and find out why he chose to highlight them in the first place.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان