مرۆڤێک هات كه خودا ناردبووی، ناوی یوخه‌ننه‌ن بوو. ئه‌و بۆ گه‌واهیدان هات، تاكو گه‌واهی بۆ ڕووناكییه‌كه بدات، تاكو هه‌موو به‌هۆی ئه‌وه‌وه باوه‌ڕ بهێنن. ئه‌و ڕووناكییه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ گه‌واهیدان بۆ ڕووناكییه‌كه هات. ئه‌و ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه، ده‌هاته جیهان. ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی. بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه ڕۆڵه‌كانی خودا، ئه‌وانه‌ی نه به خوێن، نه به خواستی جه‌سته، نه به خواستی پیاو له‌دایكبوون، به‌ڵكو له خوداوه. وشه‌كه‌ش بووه جه‌سته و له نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له باوكه‌وه، پڕ له به‌خشش و ڕه‌وا. یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی بۆ دا، هاواری كرد و وتی: “ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه وتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه له‌پێش من بووه”. هه‌موومان له پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت. چونكه ته‌ورات به مووشێ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه بوون. هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه، ڕۆڵه‌ی تاقانه، ئه‌وه‌ی له باوه‌شی باوكدایه، ئه‌و ده‌ریخست. ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه، كاتێ جووی یروشلایم، كاهین و لیوییان نارده لای پرسی لێ بكه‌ن: “تۆ كێیت؟” دانی پیا نا و نكۆڵی نه‌كرد، وتی: “من مه‌سیحه‌كه نیم”. ئینجا لێیان پرسی: “ئه‌ی كێیت؟ ئیلییای؟” وتی: “نا، ئه‌و نیم”. “ئه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی؟” وتی: “نه‌خێر”. ئینجا پێیان وت: “باشه تۆ كێیت؟ تا وه‌ڵامێک بده‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ئێمه‌یان ناردووه، ده‌رباره‌ی خۆت چی ده‌ڵێی؟” وتی: “ {من ده‌نگی هاوارگه‌رێكم له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن} . وه‌ک ئێشه‌عیای پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی”. نێردراوانیش له په‌ڕیشییه‌كان بوون، پرسیان لێ‌كرد و پێیان وت: “ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه نیت و ئیلییا نیت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش نیت، ئیتر بۆچی عه‌ماد ده‌كه‌یت؟” یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامی دانه‌وه و وتی: “من به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک له‌نێوانتان ڕاوه‌ستاوه كه نایناسن، ئه‌و دوای من دێت، من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه”. ئه‌مانه له بتعه‌بڕا ڕوویدا، له‌وبه‌ری یوردنه‌نه‌وه، كه یوخه‌ننه‌ن عه‌مادی ده‌كرد. بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت! ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه باسم كرد، پیاوێک دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه پێش من بووه. منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو بۆ ئیسڕائیل ده‌ربكه‌وێت، بۆیه هاتووم به ئاو عه‌ماد بكه‌م”. یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی دا و وتی: “بینیم ڕووح وه‌ک كۆترێک له ئاسمانه‌وه دابه‌زی و له‌سه‌ری نیشته‌وه. من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه به ئاو عه‌مادبكه‌م، ئه‌و پێی فه‌رمووم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕووحه‌كه داده‌به‌زێت و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات. خۆم بینیم و گه‌واهیم دا كه ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”. بۆ به‌یانی دیسان یوخه‌ننه‌ن له‌گه‌ڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوه‌ستابوو، ئیشۆعی بینی ڕێی ده‌كرد، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!” دوو قوتابییه‌كه بیستیان قسه‌ی ده‌كرد، دوای ئیشۆع كه‌وتن. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه و بینی به دوایدا دێن، فه‌رمووی: “چیتان ده‌وێت؟” وتیان: “ڕابی” واتا مامۆستا، له‌كوێ ده‌مێنیته‌وه؟” پێی فه‌رموون: “وه‌رن، ببینن”. ئه‌وانیش هاتن و بینییان له‌كوێ ده‌مایه‌وه، ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵی مانه‌وه، نزیكه‌ی كاژێری ده بوو. ئه‌ندراوسی برای شیمعون په‌تڕۆس، یه‌كێک بوو له‌و دووانه‌ی كه گوێیان له یوخه‌ننه‌ن بوو و دوای ئیشۆع كه‌وتن. یه‌كه‌مجار شیمعونی برای بینی، پێی وت: “مه‌سیامان دۆزییه‌وه” واتا مه‌سیح. هێنایه لای ئیشۆع. ئیشۆعیش ته‌ماشای كرد و فه‌رمووی: “تۆ شیمعونی كوڕی یۆنای، به‌ڵام بانگ ده‌كرێیت كیپه”. واتا په‌تڕۆس. بۆ سبه‌ینێ ئیشۆع ویستی بۆ گلیلا ده‌ربچێت، پیلیپوسی بینی، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. پیلیپوس خه‌ڵكی بتسه‌یادا بوو، شاره‌كه‌ی ئه‌ندراوس و په‌تڕۆس. پیلیپوسیش نه‌تنیئێلی بینی، پێی وت: “ئه‌وه‌ی كه مووشێ له ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ریان نووسیوه دۆزیمانه‌وه، ئیشۆعی كوڕی یۆسپی خه‌ڵكی ناسڕه‌ت”. نه‌تنیئێل پێی وت: “له ناسڕه‌ت شتی چاک هه‌ڵده‌كه‌وێ؟” پیلیپوس پێی وت: “وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه كه فێڵی تێدا نییه” نه‌تنیئێل پێی وت: “چۆن ده‌مناسیت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “پێش ئه‌وه‌ی پیلیپوس بانگت بكات، له ژێر دارهه‌نجیره‌كه بوویت، تۆم بینی”. نه‌تنیئێل وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت! تۆ پاشای ئیسڕائیلیت!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “باوه‌ڕت هێنا، چونكه پێم وتیت له ژێر دارهه‌نجیره‌كه تۆم بینی؟ وا شتی له‌مه مه‌زنتر ده‌بینیت!” ئینجا پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له ئێستاوه ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه و فریشته‌ی خودا‌ش له‌سه‌ر ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن”.
یوخه‌ننه‌ن 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 6:1-51
3 Days
Jesus’ death and resurrection, as well as the promise of His return, prove His unending love for each of us both in words and deeds. Jesus said that there is no greater love than someone giving his life for his friends, but He didn’t merely say it. He did it.
When things get dark and bleak, what gets us going is the smallest spark of light. That tiny beacon of light is what we call HOPE. It is the difference between living and dying, between trying once more or giving it all up. Join Pastor Mark Rae in this first episode on the four words of Advent.
Jesus said we will not only do what He did but even greater things. This three-day plan focuses on a profound statement Jesus made about who you are and your ability to make a difference. It equips you with the truth to overcome obstacles that keep you from illuminating the world as God intended.
The WORD on the cross... The WORD in the grave... The WORD resurrected... Day 1 examines Jesus' final words on the cross. Day 2 contemplates the silence of Saturday—the "between" day when Jesus lay in the tomb. Day 3 celebrates how Jesus, as the Word, offers the final, triumphant word over sin and death.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان