یاقوو 15:2-20
یاقوو 15:2-20 PNTZS
ئه‌گه‌ر خوشک و برایه‌ک ڕووت بوون و پێویستییان به خۆراكی ڕۆژانه هه‌بوو، یه‌كێكتان پێتان وتن: “به‌خێرچن، خۆتان گه‌رم بكه‌نه‌وه و تێر بخۆن” به‌ڵام پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ده‌نێ، چ سوودێكی هه‌یه؟ به‌م شێوه‌یه‌ش، باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر كرداری نه‌بێت، له خۆیدا مردووه. به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه، منیش كردارم هه‌یه” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده بێ كردار، منیش به كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه كه خودا یه‌كه، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن! ئه‌ی مرۆڤی ناڕه‌وا، ده‌ته‌وێت بزانیت كه باوه‌ڕ بێ كردار مردووه؟





