عیبڕانییه‌كان 3:9-8
عیبڕانییه‌كان 3:9-8 PNTZS
پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”، بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه كه له هه‌موو لایه‌ک به زێڕ ڕووپۆش كراوه، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته به‌ردینه‌كانی په‌یمان. له‌سه‌ریشی كه‌ڕوبه‌كانی شكۆ سێبه‌ریان كردبووه سه‌ر قه‌پاغه‌كه‌وه. لێره‌دا به وردی ناتوانین باسی ئه‌مانه بكه‌ین. كاتێ شته‌كان ئاوا ڕێكخرابوون، كاهینان هه‌موو كاتێ ده‌چنه ژووری یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاژه. به‌ڵام بۆ ژووری دووه‌م ته‌نها كاهینی باڵا ساڵی جارێک ده‌چێت، ئه‌ویش بێ خوێن نابێت، كه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ خۆی و بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل كه به نه‌زانی كردوویانه. به‌مه‌ش ڕووحی پارسا ئاماژه ده‌كات، كه ڕێگای هه‌ره‌پارساگا جارێ ئاشكرا نه‌بووه، كه هێشتا نشینگه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه.





