عیبڕانییه‌كان 13:11-19
عیبڕانییه‌كان 13:11-19 PNTZS
هه‌موو ئه‌وانه له باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له دووره‌وه بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌ڵێن، ده‌ریده‌خه‌ن كه داوای نیشتیمان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیری نیشتیمانیان بكردایه‌وه كه لێی ده‌رچووبوون، ئه‌وا هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆی ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا ئاره‌زووی نیشتیمانێكی باشتر ده‌كه‌ن، كه ئاسمانییه‌كه‌یه. بۆیه خودا شه‌رمی پێیان نییه به خودای ئه‌وان ناوببردرێت، چونكه شارێكی بۆ ئاماده‌كردن. به باوه‌ڕ ئه‌وڕاهه‌م، كاتێ خودا خستییه ئه‌زموونه‌وه، ئسخه‌قی تاقانه‌كه‌ی وه‌ک قوربانی پێشكه‌ش كرد. ئه‌وه‌ی به به‌ڵێنه‌كان وه‌ریگرت، كه پێی وترا: “له ئسخه‌قه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت”. ئه‌وڕاهه‌م داینابوو كه خودا ده‌توانێت مردوو هه‌ستێنێته‌وه، له‌وه‌شه‌وه به مه‌جازییانه ئسخه‌قی وه‌رگرته‌وه.





