ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته باشه‌كانی داهاتووه، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه ته‌واو بكات كه بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه. ئه‌گینا، ئایا له پێشكه‌شكردن نه‌ده‌وه‌ستان؟ چونكه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانه‌كان ته‌نها جارێک بێگه‌رد بوونه‌وه، ئیتر ویژدانی گوناهیان نامێنێته‌وه. به‌ڵام له‌و قوربانییانه‌دا ساڵانه یاده‌وه‌ری گوناه ده‌كرێته‌وه. چونكه مه‌حاڵه خوێنی گا و بزن گوناه لابه‌رێت. بۆیه كاتێ مه‌سیح هاته نێو جیهانه‌وه فه‌رمووی: “سه‌ربڕاو و قوربانیت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت بۆ ئاماده كردم. به قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناه دڵخۆش نه‌بووی. ئینجا وتم: ئه‌وه‌تا هاتم. وه‌ک له سیپاره‌ی پێچراو ده‌رباه‌رم نووسراوه تاكو كار به به‌خواستی تۆ بكه‌م، ئه‌ی خودا”. له سه‌ره‌وه فه‌رمووی: “تۆ سه‌ربڕاو و قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناهت نه‌ویست و پێی دڵخۆش” نه‌بووی “ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌كرێت” ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هاتم تاكو كار به خواستی تۆ بكه‌م ئه‌ی خودا”. یه‌كه‌م هه‌ڵده‌كه‌نێت، تاكو دووه‌م جێگیر بكات. به‌م خواسته به جارێک به پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین. هه‌ر كاهینێک هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاژه ده‌كات، چه‌ندین جار هه‌مان قوربانی ده‌كاته‌وه، كه هه‌رگیز ناتوانێت گوناه لابه‌رێت. به‌ڵام ئه‌م كاهینه كاتێ قوربانییه‌كی كرد له جیاتی گوناه بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له لای ڕاستی خودا‌ش دانیشت، له‌و كاته‌وه چاوه‌ڕوانه، تاكو دوژمنانی بخرێنه ته‌خته‌پێی. چونكه به یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد. ڕووحی پارساش گه‌واهیمان بۆ ده‌دات، چونكه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: “ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو دڵیان و له‌نێو هزریان ده‌ینووسم. هه‌رگیز باسی گوناهه‌كان و سه‌رپێچیه‌كه‌یان ناكه‌م”. له‌كوێ لێخۆشبوونی ئه‌مانه هه‌بێت، ئیتر قوربانی بۆ گوناه نابێت. بۆیه برایان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌مان هه‌یه بۆ چوونه نێو هه‌ره‌پارساگا به خوێنی ئیشۆع، به ڕێگایه‌كی نوێ و زیندوو له نێو په‌رده‌دا بۆمانی كرده‌وه، واتا جه‌سته‌ی خۆی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاهینێكی به‌رزمان هه‌یه به‌سه‌ر ماڵی خوداوه، با به دڵێكی ڕاست به متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه پێش خودا كه دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه و له‌شمان به ئاوێكی پاک شۆردرا بێت. با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به دانپیانانی هیوامان، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه سه‌رڕاسته. با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک. با واز له كۆبوونه‌وه‌كانمان نه‌هێنین، وه‌ک هه‌ندێک له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین، زیاتریش كه ده‌بینن ڕۆژه‌كه نزیک ده‌بێته‌وه. چونكه دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وامان ناسی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووین له‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست گوناه بكه‌ین، ئه‌وا قوربانی بۆ گوناه نامێنێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕێكردنی حوكمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسه‌دار كه خه‌ریكه دژه‌كانی خودا ده‌خوات. ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ته‌وراتی مووشێی كردووه، بێبه‌زه‌ییانه به گه‌واهیی دوو یان سێیان ده‌مرێت. ده‌بێ شایانی سزای چه‌ند خراپتره ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕۆڵه‌ی خودای كردووه و خوێنی په‌یمان به گڵاو داده‌نێت كه پارسا‌ی كردووه، سووكایه‌تیش به ڕووحی به‌خشش ده‌كات؟
عیبڕانییهكان 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 1:10-29
4 Days
This plan will explore what the letter of Hebrews can teach us in four different areas. 1) WHO GOD IS: God’s character and nature 2) WHO WE ARE: the identity of humanity and/or followers of Jesus 3) WHAT WE BELIEVE: core Christian doctrines 4) HOW WE LIVE: putting faith into action
5 Days
Walking with God is not easy. When we choose to follow God with our whole heart, things get harder. What keeps us on this path? Why do we choose to journey with Him? Because JESUS IS GREATER! In this plan, Six of Nine, in our journey through Hebrews, we see how our life with Jesus can and will get challenging. Holding on may not always be easy, but it will be worth it.
Are you finding your life journey to be difficult? Are you feeling as though you are in a dark tunnel and there seems to be no way out? Are you feeling as though you are losing hope and are close to giving up? If you are in a difficult season right now, especially if you are battling cancer, this 40-day reading plan will help you to walk victoriously with God.
It is crucial that every believer truly understands what the gospel entails because this knowledge is key to living a true Christian life. I ask you then, what is the gospel? If you are not sure or cannot answer this question simply and comprehensively, this plan is for you. Join this 5-day plan to learn about the gospel and all it has to offer you.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان