باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟ ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه نییه كه بانگتان ده‌كات. “هه‌ویرترشێكی بچووک، هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت”. به‌ڵام من له په‌روه‌ردگاره‌وه متمانه‌م پێتان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بیرناكه‌نه‌وه. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت. به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه؟ كه‌واته كۆسپی خاچ لادراوه. خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن! برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه ته‌ورات هه‌مووی له یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن. پێتان ده‌ڵێم: به ڕووح بژین، ئاره‌زووی جه‌سته تێر مه‌كه‌ن. چونكه ئاره‌زووی جه‌سته دژی ڕووحه، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه ده‌كات، تاكو ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌تانه‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین. كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی، بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا. به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه، باوه‌ڕ، دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. ته‌ورات نییه دژی ئه‌مانه بێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه. ئه‌گه‌ر به ڕووح بژین، با به‌پێی ڕووحیش ڕه‌فتار بكه‌ین. با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.
گه‌ڵاتیه 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 7:5-26
3 Days
Vance K. Jackson leads readers in this life-transforming devotional. Run your race. Let the burdens of the past go. Let the weight of the past go. Cast your cares to Him. Lay aside every weight that can so easily distract you. Every weight was meant to slow you down. Cast the weight. Be determined to shed the weight. Let God lead your heart as you read this transformative devotional.
This plan will encourage every one of us to understand the role of the Holy Spirit in our life. Every one of us can be empowered by the Holy Spirit to fulfill His purpose for ever yone of us.
LEAVE every place BETTER than you FOUND it. God wants you to rush for the good so that you don’t burn out! God wants to give us what we long for, but maybe He first wants to see if we live our lives AS THEY ARE with awareness and gratitude.
4 Days
The real issue is faith. It is a trust in God that shows by love and we show our real faith in Christ by the way in which we love. We come to have faith in Christ when we see what He has done. Love flows out of that, and as love grows, so too does faith.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان