لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 18:5-26

گه‌ڵاتیه‌ 18:5-26 PNTZS

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین. كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی، بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا. به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ، دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. ته‌ورات نییه‌ دژی ئه‌مانه‌ بێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح بژین، با به‌پێی ڕووحیش ڕه‌فتار بكه‌ین. با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە گه‌ڵاتیه‌ 18:5-26