لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 1:5-13

گه‌ڵاتیه‌ 1:5-13 PNTZS

بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه‌ جێگیر بن و جارێكی دیكه‌ ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن. من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خروسه‌بڕان بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت! به‌ڵام گه‌واهیی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێک خروسه‌بڕان بكرێت، ده‌بێت كار به‌ هه‌موو ته‌وارت بكات. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به‌ ته‌ورات بێتاوان بكرێن، ئه‌وا له‌ مه‌سیح جیا بوونه‌وه‌، له‌ به‌خششی خودا كه‌وتن. چونكه‌ ئێمه‌ به ڕووح، به‌ باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین. چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات. باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بانگتان ده‌كات. “هه‌ویرترشێكی بچووک، هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت”. به‌ڵام من له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ متمانه‌م پێتان هه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت. به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌. خۆزگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن! برایان، ئێوه‌ بۆ ئازادی بانگكراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە گه‌ڵاتیه‌ 1:5-13