گه‌ڵاتیه 16:3-22
گه‌ڵاتیه 16:3-22 PNTZS
هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه. نافه‌رمووێت: “به نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و ته‌وراته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێت. چونكه ئه‌گه‌ر میرات به ته‌ورات هه‌بێت، ئیتر به به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به به‌خششی خۆی به‌ڵێنی به ئه‌وڕاهه‌م دا. كه‌واته ته‌ورات بۆ چییه؟ به سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به ڕێگای فریشته‌كان به ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا. نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ک لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه. ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی بێ‌تاوانبوون به ته‌ورات ده‌بوو. به‌ڵام په‌رتووكه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوه‌ڕ دراوه له ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.





