ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به له‌خاچدراوی كێشرا! ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به كاركردن به ته‌ورات ڕووحی پارساتان وه‌رگرت، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟ ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه گێلن! كه به ڕووحه‌كه ده‌ستتان پێكرد، ئێستا به جه‌سته ته‌واوی ده‌كه‌ن؟ ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده ئازارتان چێژت؟ ئایا به ڕاستی له‌خۆڕایی بوو! ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به كاركردن به ته‌وراته، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟ وه‌ک چۆن “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانی بۆ دانرا”. جا بزانن ئه‌وانه‌ی له باوه‌ڕدان، نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. سیپاره‌كه پێشتر بینیویه‌تی كه خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، پێشتر موژده‌ی به ئه‌وڕاهه‌می دا، پێی فه‌رموو: “به تۆوه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان داڕشت ده‌كرێن”. كه‌واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌می باوه‌ڕدار داڕشت ده‌بن. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه”. ئاشكرایه له به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به ته‌ورات بێ‌تاوان ناكرێت، چونكه: “بێ‌تاوان به باوه‌ڕ ده‌ژیێت”. به‌ڵام ته‌ورات پشت به باوه‌ڕ نابه‌ستێت، به‌ڵكو: “ئه‌وه‌ی بیانكات، پێیان ده‌ژیێت”. مه‌سیح ئێمه‌ی له نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه، به‌وه‌ی له پێناومان‌دا بووه نه‌فره‌ت چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه”. تاكو له ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه به‌ده‌ست بهێنین. برایان، با په‌ندیه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت پووچه‌ڵی بكاته‌وه یاخود شتێكی بخاته سه‌ر. هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه. نافه‌رمووێت: “به نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و ته‌وراته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێت. چونكه ئه‌گه‌ر میرات به ته‌ورات هه‌بێت، ئیتر به به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به به‌خششی خۆی به‌ڵێنی به ئه‌وڕاهه‌م دا. كه‌واته ته‌ورات بۆ چییه؟ به سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به ڕێگای فریشته‌كان به ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا. نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ک لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه. ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی بێ‌تاوانبوون به ته‌ورات ده‌بوو. به‌ڵام په‌رتووكه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوه‌ڕ دراوه له ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین. به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین. چونكه هه‌مووتان به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان، چونكه هه‌مووتان كه له مه‌سیحدا عه‌مادكراون مه‌سیحتان پۆشیوه. جوو و یۆنانی نییه، كۆیله و ئازاد نییه، نێر و مێ نییه، چونكه هه‌مووتان له ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن. جا ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ مه‌سیح بن، ئه‌وا له نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من و به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه میراتگرن.
گه‌ڵاتیه 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 1:3-29
4 Days
Once we are saved, we have a tendency to believe that the process of spiritual growth is up to us. But the grace that saved us is also the grace that transforms us to be more like Jesus. In this four-day study, you’ll learn what it looks like to live in a way that trusts, rests, and relies on God’s strength rather than your own.
This plan will explore what the letter of Galatians teaches us in four major areas. 1) WHO GOD IS: God’s character and nature 2) WHO WE ARE: the identity of humanity and/or believers 3) WHAT WE BELIEVE: core Christian doctrines 4) HOW WE LIVE: putting faith into action
5 Days
Are you caught up in doing good deeds, but missing the gospel of faith? Are you feeling discouraged by faith based in works? Paul addresses this exact issue in Galatians and explores the foundational truth of the freedom of faith in Jesus Christ. Galatians offers a celebration of the freedom of grace and re-centers your focus on the law of love in God in three parts: the gospel of grace defined, the gospel of grace examined and the gospel of grace applied.
One of the reasons God gave us the stories of Abraham in the Bible is so that we can understand what faith is like. Just like Abraham, we will go through experiences in life where we think there is no way out, no answer, no escape, no solution. But like Abraham, we are to trust the Lord. He has given us promises, and we are simply to believe them.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان