لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 15:1-24

گه‌ڵاتیه‌ 15:1-24 PNTZS

به‌ڵام كاتێ خودا كه‌ له‌ سكی دایكمه‌وه‌ ته‌رخانی كردم و به‌ به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده‌ بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به‌ گۆشت و خوێن نه‌كرد، سه‌رنه‌كه‌وتمه‌ یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه‌ دره‌مسوق. ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه‌ یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده‌ ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه‌. به‌ڵام جگه‌ له‌ یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی. خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه‌. دوایی چوومه‌ هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا. به‌ڵام هێشتا له‌لای وارگه‌كانی ئیهوود كه‌ له‌ مه‌سیحن به‌ ڕوخسار نه‌ناسرابووم، به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه‌، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌دات، كه‌ جاران له‌ناوی ده‌برد”. به‌هۆی منه‌وه‌ خودایان شكۆدار ده‌كرد.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە گه‌ڵاتیه‌ 15:1-24